کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

تورکیا

کورتوڵموش لەبارەی لیژنەی چاودێری: لە ماوەیەکی کورتدا دەستبەکار دەبێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاکان فیدان دەڵێت: چۆڵکردنی باشیک بەندە بە نەمانی پەکەکە لە شنگال
تورکیا19-11-2026

هاکان فیدان دەڵێت: چۆڵکردنی باشیک بەندە بە نەمانی پەکەکە لە شنگال

شاندی دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان دەکاتەوە
تورکیا19-11-2026

شاندی دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان دەکاتەوە

یاشار گولەر: دەبێت تەواوی پێکهاتەکانی سەر بە پەکەکە چەک دابنێن
تورکیا19-11-2026

یاشار گولەر: دەبێت تەواوی پێکهاتەکانی سەر بە پەکەکە چەک دابنێن

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، کارەکانی پێکهێنانی لیژنەی چاودێری لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەری گەیشتوونەتە دوایین قۆناخ و بەمزووانە دەست بە کارەکانی دەکات، جەختیشی کردەوە کە پێویست بە لیژنەیەکی فراوان ناکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2026، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە میکانیزمی پێکهێنانی لیژنەی چاودێری بۆ پرۆسەی چارەسەری گوتی: "لە کارەکاندا گەیشتووینەتە دوایین قۆناخ. لیژنەکە ئەرکی چاودێری و بەدواداچوونی دەبێت و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا دەست بە کارکردن دەکات."


سەبارەت بە ژمارەی ئەندامان و بەشداریی پارتە سیاسییەکان لە لیژنەکەدا، سەرۆکی پەرلەمان گوتی: "پێویست بە لیژنەیەکی فراوان ناکات و ژمارەیەکی گونجاو دیاری دەکرێت. نووسراو بۆ پارتەکان دەنێرم بۆ دیاریکردنی ژمارەی ئەندامان. تاوەکو ئێستا وەڵامێکی فەرمیم لەبارەی پێدان یان نەدانی ئەندام وەرنەگرتووە."


کورتوڵموش ئاماژەی بە پرۆسەی چارەسەری کرد و گوتی: "ئەو پرۆسەیە بە ویژدانی گەل و عەقڵی دەوڵەت دروستبووە. کەس مافی ئەوەی نییە لە قۆناخەکانی داهاتوودا زیان بەم پرۆسەیە بگەیێنێت."


سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا داواشی لە لایەنەکان کرد گوتاریان بگونجێنن و گوتی: "گرنگ ئەوەیە هەمووان زمانەکەیان راست بکەنەوە. بە زمانە سیاسییە کۆنەکان بەڕێوەبردنی قۆناخی داهاتوو ئاسان نابێت. با هیچ کەسێک بە زمان و شێوازێکی دابەشکارانە قسە نەکات."


پێکهێنانی لیژنەی چاودێری لە چوارچێوەی یاسای ژمارە (7595)ـی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەرییە کە لە پەرلەمانی تورکیا لە ئابی 2026ـدا بە پشتیوانیی 467 پەرلەمانتار پەسندکرا. ئەو لیژنەیە بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاساکەیە بەتایبەتیش لە دیاریکردنی چارەنووسی ئەو گەریلایانەی پەکەکە کە دوای چەکدانان و هەڵوەشاندنەوە دەگەڕێنەوە تورکیا.


نوعمان کورتوڵموش لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەردانی هەریەک لە پارتەکانی جەهەپە، رێگەی نوێ، دەم پارتی، ئاکپارتی، مەهەپە، ئیی پارتی و پارتی نوێی کرد بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی دامەزراندنی ئەو لیژنەیە.


بابەتی پەیوەندیدار

هاکان فیدان دەڵێت: چۆڵکردنی باشیک بەندە بە نەمانی پەکەکە لە شنگال
تورکیا19-11-2026

هاکان فیدان دەڵێت: چۆڵکردنی باشیک بەندە بە نەمانی پەکەکە لە شنگال

شاندی دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان دەکاتەوە
تورکیا19-11-2026

شاندی دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان دەکاتەوە

یاشار گولەر: دەبێت تەواوی پێکهاتەکانی سەر بە پەکەکە چەک دابنێن
تورکیا19-11-2026

یاشار گولەر: دەبێت تەواوی پێکهاتەکانی سەر بە پەکەکە چەک دابنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە