رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە ئامەد پێشبینیی کەشوهەوایەکی هەور و باراناوی دەکرێت و پلەی گەرماش دەگاتە 23ــی سیلیزی.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، چاوەڕێ دەکرێت شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ کە لە سووریاوە هەڵیکردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 14-10-2026 کاریگەریی بخاتە سەر ئامەدی باکووری کوردستان و بارینی قوڕ بەدوای خۆیدا بهێنێت.
ئەمڕۆ ئاسمانی ئامەد هەوراوییە و پێشبینی دەکرێت، ئێوارە نمەباران بیگرێتەوە و لە هەندێک شوێنیش ببێتە تاوەباران.
پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما 23 و نزمترینیش 15 پلەی سیلیزی بێت. هەروەها ئەگەری بارانبارین لەنێوان 55٪ بۆ 75٪ـدا دەبێت.
پێشبینی دەکرێت ئەو تاوەبارانەی دوای نیوەڕۆ تاوەکو شەویش بەردەوام بێت. هەروەها بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین و دروستبوونی ئاستەنگ لە هاتووچۆدا، گرنگە شۆفێران لە کاتی بارانباریندا مەودای سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلەکانیاندا بپارێزن و بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.



