کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک کۆچبەر لە تورکیا

ژمارەیەک کۆچبەر لە تورکیا

تورکیا

وەزیری ناوخۆی تورکیا: بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچی نایاسایی پێداچوونەوە بە سیاسەتی ڤیزەدا دەکەین

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

09-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ09-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تورکیا یەدەگ و بەرهەمی نەوتی گابار ئاشکرا دەکات؛ 'بەرهەم گەیشتووەتە 85 هەزار بەرمیل'
تورکیا24-11-2026

تورکیا یەدەگ و بەرهەمی نەوتی گابار ئاشکرا دەکات؛ 'بەرهەم گەیشتووەتە 85 هەزار بەرمیل'

گەرگەرلیئۆغلۆ دەڵێ 3000 گەریلا سوود لە یاسای تایبەتی پرۆسەی چارەسەری وەردەگرن
تورکیا24-11-2026

گەرگەرلیئۆغلۆ دەڵێ 3000 گەریلا سوود لە یاسای تایبەتی پرۆسەی چارەسەری وەردەگرن

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە
تورکیا23-11-2026

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ستراتیژییەتێکی گشتگیر پەیڕەو دەکات کە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچی نایاساییە لە سەرچاوەی کێشەکەوە.


ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 8-10-2026 مستەفا چیفتچی لە ئەسینای پایتەختی یۆنان، لەگەڵ سانۆس پلێڤریس، وەزیری کۆچ و پەنابەریی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

چیفتچی رایگەیاند، بەڕێوەبردنی کۆچ لەپێش هەموو شتێکەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی تورکیایە و گوتی: " وڵاتەکەمان کردووەتە شوێنێک کە کۆچبەرانی نایاسایی نەتوانن بە ئاسانی بێنە ناویەوە، ئەگەریش هاتن، نەتوانن دەربچن، بە ئاسوودەیی بگەڕێن و بە ئاسوودەیی کار بکەن، ئەگەریش دەستگیرکران، دیپۆرت دەکرێنەوە."

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا ستراتیژییەتێکی پێنج قۆناخی پەیڕەو دەکات کە لە وڵاتی سەرچاوەوە دەستپێدەکات و هەر لەوێش کۆتایی دێت. لەو چوارچێوەیەدا، تورکیا کار بۆ پێشکێشکردنی هاوکاریی مرۆیی و ئەنجامدانی چالاکیی گەشەپێدان لەو وڵاتانەدا دەکات کە سەرچاوەی کۆچی نایاسایین.

لەبارەی تووندکردنی رێکارەکان چیفتچی گوتی: "پێداچوونەوە بە سیاسەتی ڤیزەی خۆماندا دەکەین و رێکارەکانی پێدانی بە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانەی کە کۆچی نایاساییان لێوە دەکرێت، تووندتر دەکەین."

چیفتچی جەختی لەوە کردەوە، بەڕێوەبردنی کۆچ تەنیا بریتی نییە لە دوورخستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە سنوورەکان، بەڵکو ستراتیژییەتێکی گشتگیرە کە پشتگیری لە کۆچی رێکخراو دەکات و هەوڵدەدات کێشەی کۆچی نایاسایی لە رەگ و ریشەیەوە چارەسەر بکات.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا سیستەمی ئاسایشی تووندتر لەسەر سنوورەکانی دادەمەزرێنێت و بە نوێترین تەکنەلۆژیا پەرەیان پێدەدات، هاوکات گرنگییەکی تایبەتیش بە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییانی مرۆڤ دەدات.

بەپێی ئاماری فەرمی، لە کانوونی دووەم بۆ کۆتایی ئابی 2026، 5 هەزار 984 کۆچبەری نایاسایی لە سنوورە ئاوییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان، لەلایەن هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی دەریایی تورکیا دەستبەسەرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

تورکیا یەدەگ و بەرهەمی نەوتی گابار ئاشکرا دەکات؛ 'بەرهەم گەیشتووەتە 85 هەزار بەرمیل'
تورکیا24-11-2026

تورکیا یەدەگ و بەرهەمی نەوتی گابار ئاشکرا دەکات؛ 'بەرهەم گەیشتووەتە 85 هەزار بەرمیل'

گەرگەرلیئۆغلۆ دەڵێ 3000 گەریلا سوود لە یاسای تایبەتی پرۆسەی چارەسەری وەردەگرن
تورکیا24-11-2026

گەرگەرلیئۆغلۆ دەڵێ 3000 گەریلا سوود لە یاسای تایبەتی پرۆسەی چارەسەری وەردەگرن

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە
تورکیا23-11-2026

هاوسەرۆکی دەم پارتی دەڵێ ئۆجەلان و پەکەکە کاری پێویستیان کردووە و نۆرەی دەوڵەتە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە