رووداو دیجیتاڵ
جەمیل توگای، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیزمیر ئەمڕۆ چوارشەممە چووە ریزەکانی ئاکپارتی و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە نیشانەی پارتەکەی پێشکێشکرا.
لە کۆبوونەوەی دەستپێکی ساڵی نوێی یاساداناندا کە بە ئامادەبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوەدەچێت، سەرنجەکان لەسەر جەمیل توگای، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیزمیرن کە لەسەر پشکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بوو و دەستی لە پارتەکە کێشابووەوە.
جەمیل توگای، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیزمیر بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە چووە بارەگای سەرەکیی ئاکپارتی. دواتر بەشداریی لە کۆبوونەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی پارتەکەدا کرد و بە فەرمی پەیوەندیی بە ئاکپارتییەوە کرد.
ئیزمیر بە قەڵای جەهەپە دەناسرێت و 27 ساڵە گەورەشارەوانییەکەی لەدەستی جەهەپەیە. ئاکپارتی لەوەتەی دامەزراوە (2001) گەورەشارەوانیی ئیزمیری نەبردووەتەوە.
سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیزمیر کە دەستی لە جەهەپە کێشابووەوە، بە فەرمیی بووە ئەندامی ئاکپارتی.
ئاکپارتی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا گەورەشارەوانیی ئیزمیری بەدەست هێنا.

.jpg&w=3840&q=75)

