رووداو دیجیتاڵ
لە خاڵێکی پشکنینی ناوچەی پورسەکلاری ئەنقەرە، کەسێک تەقەی لە پۆلیسێک کرد کوشتی، دواتریش هەوڵی خۆکوشتنی دا.
رووداوەکە کاژێر 11:20ی شەوی رابردوو 6-10-2026 لە ناوچەی پورسەکلار لە ئەنقەرە روویدا. لەوکاتەی تیمێکی پۆلیس لە خاڵێکدا سەرقاڵی پشکنین بوون، کەسێک لە ئۆتۆمبیل دابەزی و تەقەی لە پۆلیسێک کرد بە ناوی ئەحمەد تورکئۆغڵو.
تورکئۆغڵو بە سەختی بریندار بوو و دوای ئەوەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
یەعقوب جانبۆڵات، پارێزگاری ئەنقەرە رایگەیاند، تیمەکانی پۆلیس ئۆتۆمبێلێکیان راگرتووە کە سێ کەسی تێدابووە. لەو کاتەی پۆلیسێک و پاسەوانێکی شەو سەرقاڵی پشکنینی ناسنامەی سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە بوون، ئەو کەسەی لە کورسیی دواوە دانیشتبوو لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیوە و دوو گوللـەی ناوە بە ئەحمەد تورکئۆغڵو-وە.
پارێزگاری ئەنقەرە هەروەها گوتی: "سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، ئەحمەد تورکئۆغڵو گیانی لەدەستدا".
دوای ئەوەی ئەو کەسە تەقەی کردووە، هەوڵیداوە خۆی بکوژێت، بەڵام دەستگیرکراوە. جانبۆڵات ئاماژەیکرد، دوو سەرنشینەکەی دیکە رایان کردووە، بەڵام دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.
.jpg&w=3840&q=75)


