رووداو دیجیتاڵ
محەممەد فاتیح تانچاڵان، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە (قەرە حەیدەری وان) ناسراوە، بە تۆمەتی (سپیکردنەوەی ئەو سامانەی لە ئەنجامی تاوانەوە بەدەست هاتووە)، لەلایەن دادگەی ئێشکگری سزای ئاشتییەوە بڕیاری گرتنی بۆ دەرکرا.
دوای بڵاوبوونەوەی دیمەنی ئاهەنگی بوکگواستنەوەی محەممەد فاتیح تانچاڵان کە بە زێڕێکی زۆرەوە دەردەکەوێت، بابەتەکە بووە رۆژەڤ.
داواکاری گشتی، بە مەبەستی دیاریکردنی سەرچاوەی زێڕەکان، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
لێکۆڵینەوەکە لە چوارچێوەی ماددەی 301ی یاسای سزاکانی تورکیادا لە دژی محەممەد فاتیح تانچالان دەستپێکرابوو.
لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتی، تانچاڵان کە راگەیێندراوە 25 تۆماری سەرپێچی و تاوانی هەیە، رۆژی هەشتی ئەیلوولی 2026 کاژێر 03:00ی بەرەبەیان لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی مورادییەی سەر بە پارێزگەی وان دەستگیرکرابوو.
تانچاڵان لەلایەن تیمەکانی هۆبەی ئاسایشی گشتیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وانەوە براوەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە و لەوێ و لەلایەن داواکاری گشتیەوە گوتەی لێوەرگیراو.
بە تۆمەتی (سپیکردنەوەی ئەو سامانەی لە ئەنجامی تاوانەوە بەدەست هاتووە) رەوانەی دادگە کرا و لەلایەن دادگەی ئێشکگری سزای ئاشتییەوە بڕیاری گرتنی بۆ دەرکرا و رەوانەی گرتووخانە کرا.
بەشێک لە میدیاکانی تورکیا و باکووری کوردستان بڵاویانکردووەتەوە کە محەممەد فاتیح تانچاڵان گوتوویەتی، زێڕەکانی بە کرێ هێناوە و دوای ئاهەنگەکە گەڕاندوویەتییەوە.



