رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ئەو ئەنجامەی ناوەندی راپرسیی (ئارێدا سێرڤەی) بڵاوی کردووەتەوە، جیاوازیی دەنگەکانی پارتی نوێ لەگەڵ جەهەپە بۆ 5.9٪ دابەزیوە.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی (ئاریدا سێرڤەی) ئەمڕۆ سێشەممە 8-9-2026 ئەو ئەنجامەی بڵاوکردووەتەوە و بە (هەژەند) ناوزەدی کردووە.
راپرسییەکە رۆژی 26ی یاب دەستیپێکراوە و هەتا 31ی ئاب بەردەوام بووە. دواتریش ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی بڵاوکرایەوە.
لە راپرسییەکەدا کە پرسیاری ئەوە ئاراستەی بەشداربووان کراوە"ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن بکرێت دەنگ بە کام پارتی سیاسی دەدەیت؟" ئاراستەی بەشداربووان کراوە.
بەگوێرەی ئەو ئەنجامەی ناوەندەکە بڵاویکردووەتەوە، ئاکپارتی 35٪ی دەنگەکان دەباتەوە و هەر پێشەنگ دەمێنێتەوە.
پارتی نوێ (یەنی پارتی) کە لە جەهەپە جیابووەتەوە، 17٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت و لە پلەی دووەمدا دەبێت.
هەروەها پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 11.1٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت و پلەی سێیەم دەگرێت. دەم پارتی بە 9.8٪ و مەهەپە بە 8.9٪ی دەنگەکان لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمن.
ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی ریزبەندیی راستەقینەی ناو پەرلەمانی تورکیا، دەم پارتی لە پلەی سێیەمە و 12 کورسیی لە جەهەپە زیاترە.
هەروەها پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) پلەی چوارەمە و دوو کورسیی لە جەهەپە زیاترە.
ئەنجامی راپرسیی ئارێدا سێرڤەی
ئاکپارتی ٪35
پارتی نوێ ٪17
جەهەپە٪11.1
دەم پارتی٪9.8
مەهەپە٪8.9
ئیی پارتی ٪6.4



