رووداو دیجیتاڵ
کۆمەڵەی (توێژینەوە و پێشخستنی زمان و فەرهەنگی مێزۆپۆتامیا) لە شارۆچکەی چەرکەزکۆی سەر بە پارێزگای تەکیرداغی تورکیا رووبەڕووی هێرشێکی چەکداری بووەوە.
رووداوەکە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 7ی ئەیلوولی 2026 روویدا و دوو گولـلە بەر باڵەخانەی کۆمەڵەکە کەوتوون؛ هەروەها لە شوێنی رووداوەکە سێ قەوانی گولـلە دۆزراونەتەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی ئاسایش، کەسێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
کۆمەڵەی (توێژینەوە و پێشخستنی زمان و فەرهەنگی مێزۆپۆتامیا) لە 18ی ئایاری 2025 لە شاری چەرکەزکۆی لە پارێزگای تەکیرداغ دامەزرا.
ئامانجی سەرەکیی کۆمەڵەکە پاراستن، پێشخستن و بڵاوکردنەوەی زمانی کوردییە و خولی زمان بە هەردوو شێوەزاری کورمانجی و زازاکی پێشکەش دەکات.


.jpg&w=3840&q=75)