رووداو دیجیتاڵ
پرۆژەیاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری، کە بڕیارە پێشکێشی پەرلەمانی تورکیا بكرێت، گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و ناوەکەی ئاشکرا کرا.
بەپێی زانیارییە فەرمییەکان، پڕۆژەیاساکە بە ناوی "بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی" رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێت.
ئەو پڕۆژە یاسایە لە رۆژی دووشەممە، 3ی ئابی 2026 بۆ پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی جمهوور، واتە هەردوو فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رەوانە کراوە و دەست بە واژۆ کردنی کراوە.
ئاکپارتی دەستی بە گەڕێکی سەردان بۆ لای پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمان کردووە بۆ تاوتوێکردنی وردەکاریی نێو پڕۆژەیاساکە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەو پڕۆژەیاسایە سبەی چوارشەممە 4ی ئابی 2026 رادەستی پەرلەمان بکرێت.
ئەم پرۆژەیاسایە دەبێتە چوارچێوەیەکی فەرمی بۆ هەنگاوە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا.
ئەو پڕۆژەیاسایە قۆناخی داهاتووی پرۆسەی چارەسەری، چارەنووسی گەریلاکانی پارتی کرێکاری کوردستان (پەکەکە) لەڕووی یاساییەوە دیاری دەکات.




