رووداو دیجیتاڵ
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دوای سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ نووسینگەی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمان، راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 21-7-2026 لە لاپەڕەی فەرمیی دەم پارتیدا بڵاوکرایەوە ئاماژەکراوە، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ، بە مەبەستی گۆڕینەوەی بیروڕا لەبارەی یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری، لە پەرلەمان سەردانی کردن.
لە راگەیێندراوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 21-7-2026 لە لاپەڕەی فەرمیی دەم پارتی لەسەر زاری هاوسەرۆکانیان بڵاوکرایەوە ئاماژەکراوە، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ، بە مەبەستی گۆڕینەوەی بیروڕا لەبارەی یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری، لە پەرلەمان سەردانی کردن.
هەریەک لە هاوسەرۆکانی دەم پارتی؛ تولای هاتیمئۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هەروەها هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی؛ سەزایی تەمەللی و گوڵستان کڵچ کۆچیغیت ئامادەبوون.
دوای گفتوگۆیان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، هاوسەرۆکانی دەم پارتی لەبارەی ئەو یاسایەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەرییە و کاری لەسەر دەکرێت، گوتیان:"لەو کۆبوونەوەیەی لەگەڵ بەڕێز نوعمان کورتوڵموش سازمانکرد، ئەوەمان خستەڕوو کە پێویستە یاساکە تایبەتمەندیی بنەڕەتیی هەبێت و بە جۆرێک بێت کە زەوینە بۆ چارەسەری دیموکراسییانەی پرسی کورد و دیموکراسیبوونی تورکیا خۆش بکات".
هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەروەها دەڵێن، لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی دیکە جەختیان لە گرنگیی پێگەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دابینکردنی مەرجی کارکردنی ئازادانە و پەیوەندیکردنی بە لایەنی پەیوەندیدار کردووەتەوە.
هاتیمئۆغوڵڵاری و باکرهان بە سەرۆکی پەرلەمانیان گوتووە، پێویستە یاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری، هاوکار بێت لە گواستنەوەی چارەسەریی پرسی کورد لە زەوینەی پێکدادان و تووندوتیژییەوە بۆ زەوینەیەکی یاسایی و سیاسی، هەروەها دەڵێن:"هەستیاریی خۆمان نیشان دا لەوەی پێویستە (پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی) بە شێوازێک بەڕێوەبچێت کە بەرژەوەندییەکانی 86 ملیۆن کەس لەبەرچاو بگرێت و پارێزگاری لە شکۆی هەمووان بکات. هەر لە بابەتی ئەو یاسایەی کاری لەسەر دەکرێت، جەختمان لە گرنگیی وەرگرتنی پێشنیاز و هاوکاریی سەرجەم پارتە سیاسییەکان کردەوە. چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد کە مێژوویەکی سەد ساڵەی هەیە، بابەتێکە لە سەرووی پارتە سیاسییەکانەوەیە".
هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەروەها رایانگەیاند بۆ سەرۆکی پەرلەمانیان روونکردووەتەوە کە گەورەترین هیوا و داواکاریی پارتەکەیان ئەوەیە، هاوشانی یاساکە، زەوینە بۆ تێکەڵبوونەوەی دیموکراسیانە خۆش بکرێت و کەشێکی سیاسی و یاسایی وەها بێتە ئاراوە کە دیموکراسی، یاسا و ئازادییەکان بەسەر هەموواندا پەرش بکات".
هاتیمئۆغوڵڵاری و باکرهان پێداگریی خۆیان بۆ سەرخستنی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" دووپات کردووەتەوە.
هەروەها خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ نووسینگەی فراکسیۆنی دەم پارتی نیشاندا.
چی روویدابوو؟
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری دەستی بە زنجیرەیەک دیداری سیاسی لەگەڵ لایەنەکان کرد.
ئەمرۆ سێشەممە، 21ی تەمووزی 2026، لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە نێوان کورتوڵموش و باخچەلی کە لە نووسینگەی مەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، کاژێر 12:30 دەستی پێکرد و 45 خولەکی خایاند.
دوای سەردانەکەی بۆ لای باخچەلی، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی فراکسیۆنی دەم پارتیی کرد و بریارە سەردانی پارتەکانی دیکەش بکات.
.jpg&w=3840&q=75)


