رووداو دیجیتاڵ دوو گەشتیاری رووسی لە شاری ئیستەنبووڵ دوای ئەوەی لە ناو مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیادا خەریکی خوێندنەوەی ئینجیل بوون، لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراون و ئێستا لە ناوەندێکی دیپۆرتکردنەوەدا راگیراون. رووداوەکە لە 13ی تەمووزدا روویداوە. پاسەوانانی ئاسایشی مزگەوتەکە دوای ئەوەی بینیویانە کە دوو گەشتیار خەریکی خوێندنەوەی ئینجیلن لەنێو مزگەوتەکە، دەستبەسەریان دەکەن، پاشان هەردوو گەشتیارەکە گوازراونەتەوە بۆ بنکەی پۆلیس لە ناوچەی فاتیح لە شاری ئیستەنبووڵ. کونسوڵخانەی گشتیی رووسیا لە ئیستەنبووڵ رایگەیاند، لە دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن کەسوکاری دەستبەسەرکراوەکانەوە لە 14ی تەممووز، لەگەڵ پارێزەر، وەرگێڕی یاسایی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا لە پەیوەندیدان و چاودێریی دۆخەکە دەکەن. کەیسەکە بەپێی ماددەی 216ی یاسای سزادانی تورکیا کراوەتەوە، کە تایبەتە بە تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و هاندان بۆ رق و کینە. مزگەوتی ئایاسۆفیا کە پێشتر کاتێدراڵێکی بیزەنتی و دواتر لە سەردەمی عوسمانییەکاندا مزگەوت بوو، بۆ ماوەی چەندین دەیە وەک مۆزەخانە بەکاردەهێنرا، تاوەکو لە تەممووزی 2020دا بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی تورکیا دووبارە بۆ مزگەوت گۆڕدرا و نوێژ تێیدا دەستپێکردەوە. تورکیا پێشتر نیشاندانی هێما ئاینییە نائیسلامییەکانیان لە ناو ئەم شوێنەدا وەک پێشێلکردنی ئارامیی گشتیی لێکداوەتەوە؛ لەو چوارچێوەیەشدا لە نیسانی 2026دا، دوو گەشتیاری یۆنانی بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاڵای بیزەنتی لە ناو ئایا سۆفیادا دەستبەسەرکران و دواتر دیپۆرتکرانەوە.
تورکیا16-07-2026دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ شاندی دەم پارتی هەنگاوە یاساییەکانی پرۆسەی چارەسەرییان تاوتوێ کرد
تورکیا16-07-2026پەرلەمانی تورکیا پێشنیازی لێکۆڵینەوە لە بارەی دۆسیەی نەوتی نێوان عێراق و تورکیای رەتکردەوە