رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا حکومەتی ئیسرائیلی بە ئالوودەبووی جەنگ وەسفکرد و رایگەیاند، "لێناگەڕێت لوبنان و سووریا ئاسوودەبن."
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ شاهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان رەخنەی تووندی لە ئیسرائیل گرت بەوەی پشێویی لە ناوچەکە دروستکردووە.
ئەردۆغان دەسەڵاتی ئێستای ئیسرائیلی بە داگیرکار وەسفکرد و گوتی: "ستافی زایۆنیی کۆمەڵکوژ، واز لە لوبنان و سووریا ناهێنێت. هێزە داگیرکارەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە هێرشە نامرۆیی و نایاساییەکانیان. حکومەتی ئێستای ئیسرائیل ئالوودەی جەنگە، نابێ رێ بە ئیسرائیل بدرێت کە دەیەوێ ناوچەکەمان لە نێو خوێن و بارووتدا بگەوزێنێ. تورکیا دەیەوێ خەڵکی ناوچەکە لە ناو ئاشتی و ئارامیدا بژین، جا ئەو خەڵکە هەر نەتەوەیەک بن و سەر بە هەر ئایینێک بن".
ئەردۆغان هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەر هەنگاوێکی ئاشتیخوازانە و هێورکەرەوە نیشاندا.
.jpg&w=3840&q=75)


