رووداو دیجیتاڵ لە یەکێک لە گەڕەکە "کریستیاننشینەکانی دیمەشق" تەقینەوەیەک روویدا، سەربازێک کوژرا. رۆژی سێشەممە، 19ی ئایاری 2026، سۆلین محەممەدئەمین، پەیامنێری رووداو لە دیمەشق گوتی، دەنگی تەقینەوەیەک لە ناوچەی (باب شەرقی) بیسترا، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک کوژراوە و شەش کەسی دیکە بریندار بوون. بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگریی سووریا بە میدیای وڵاتەکەی گوتووە، سوپای عەرەبیی سووریا لەنزیک یەکێک لە باڵەخانەکانی وەزارەتی بەرگری بۆمبێکی چێندراویان بینیوە، پووچەڵیان کردووەتەوە. راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری دەڵێت، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە هەمان ناوچە تەقییەوە. بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەوە سەربازێکی سوپای عەرەبیی سووریا کوژرا و "شەش کەسی دیکە بریندار بوون."
سووریا18-10-2026وەزیری دەرەوەی سووریا: هەر بڕیارێک بۆ لکاندنی گۆلان بە ئیسرائیل تەنیا مەرەکەبی سەر کاخەزە
سووریا16-10-2026بەرپرسێکی ئەمنیی لوبنان: میهراچ ئۆراڵ لە لوبنان لەلایەن هەواڵگریی سووریا و تورکیاوە رفێندراوە