رووداو دیجیتاڵ
تەندروستیی ئیدلب رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا، 14 کەس گیانیانلەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون، بێ ئەوەی هۆکاری سەرەکیی تەقینەوەکە دەستنیشان بکرێت.
رۆژی چوارشەممە، 9ی ئەیلوولی 2026، تەندروستیی ئیدلب لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، تەقینەوەکە لە کۆگایەکی کاتیی کۆکردنەوەی چەک و پاشماوەی جەنگ لە نزیک شارۆچکەی سەرمەدا روویداوە.
بەپێی ئامارە بەراییەکانی تەندروستیی ئیدلب، تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی 14 کەس و برینداربوونی 11 کەسی دیکە لەو رووداوەدا تۆمارکراوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەی کۆگاکە نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە.
خۆپێشاندانەکانی سووریا لە 15ی ئاداری 2011 دەستیانپێکرد، کاتێک شەپۆلێکی ناڕەزایەتی جەماوەری دژی رژێمی ئەسەد لە چەندین شاری ئەو وڵاتە سەریهەڵدا. دوای دەستپێکی خۆپێشاندانەکان، شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتەدا دروست بوو.
کانوونی دووەمی 2024، گرووپە چەکدارەکانی ئەو کاتی سووریا دەسەڵاتی ئەسەدیان رووخاند و حکومەتێکی نوێیان لەو وڵاتە دامەزراند.

