رووداو دیجیتاڵ تەقینەوەیەک لە پارێزگای ئیدلیبی سووریا روویدا و بەهۆیەوە 2 کەس کوژران و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون. بەپێی میدیا فەرمییەکانی سووریا، سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ سێشەممە (یەکی ئەیلوولی 2026) رایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلێکی بارکراو بە تەقەمەنی لە شاری بنش لە گوندەواری پارێزگای ئیدلب لە رۆژئاوای وڵاتەکە تەقیوەتەوە. سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا فەرمییەکانی حکومەتی سووریای راگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بارکراو بە تەقەمەنی لە شاری بنش لە گوندەواری ئیدلبی سووریا تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
سووریا10-10-20263 برای کورد لە حەسەکە بە سەختی بریندار بوون؛ لە کاتی گەڕانەوەیان ئاڵای کوردستانیان پێبووە