بوونى پارتى جياواز بابه‌تێكى سرووشتى و ئاساييه، له‌م روانگەوه بوونى بيڕوڕا و هزرى سياسیی جياوازيش زۆر ئاساييه و ده‌كرێ لە سه‌ر زۆر شتيش يه‌كده‌نگ و يه‌كهه‌ڵوێست نه‌بين، به‌ڵام ئه‌مه به‌م واتايه نييه كه ئێمه له سه‌ر پرسه نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان لەپێناو به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێم و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى، هيچ سازان و لێكتێگهيشتنێكمان نه‌بێت. ده‌كرێت ئه‌م سازانه يان لە ناو هۆڵى په‌رله‌مان به ياسا بكرێت، يانيش به نووسينى ده‌ستوور بێت، چونكه خاڵه هاوبه‌شه‌كان وا ده‌كات كه لانيكه‌م به به‌رده‌وامى يه‌كتر ببينين و قبووڵكردن هه‌بێت.
مێژوو شاهيده كه هه‌ر كاتێك ئه‌م سازانهمان هه‌بووه، كوردستان له هه‌موو روويه‌كه‌وه گه‌شه‌ى كردووه و پێيناوهته قۆناغێكى زۆر باش. بيرمانه كه ناكۆكييه‌كانى پارتى و يه‌كێتى له ساڵانى شه‌سته‌كانه‌وه تاوەکو ساڵى 1998 به چ قۆناغێكى ناخۆشدا تێده‌په‌ڕى، به‌ڵام خۆشبه‌خاته ئه‌م ناكۆييانه بەپێى رێككه‌وتنى ستراتيژیى نێوان ئه‌م دوو پارته وه‌لا نرا كه ده‌ستكه‌وته‌كانى به‌شداریی هاوبه‌ش بووه له رووخانى رژێمى به‌عس و به‌شداريكردن له عێراقى نوێ و نووسينى ده‌ستوورى عێراق و چه‌سپاندنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له ناو ده‌ستووردا (هه‌رچه‌نده وه‌كو خۆى جێبه‌جێ نه‌كرا)، دواتر پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەپێى ئه‌م رێككه‌وتنه، بينيمان به كارى هاوبه‌شى نێوان ئه‌م دوو پارته هه‌رێمى كوردستان به چ شێوازێك گه‌شه‌ى كرد و بووه ناوه‌ندى بووژانه‌وه‌ى ئابوورى، ئه‌منى و ديپلۆماسى له ناو عێراق دا.
له هه‌مان كاتدا، خه‌ڵكى كورستانيش حه‌سايه‌وه و له چاو وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ژيانێكى ئارام و شاهانهترى هه‌بوو؛ به پێچه‌وانه‌ى ئێستا ده‌بينين په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌م دوو پارته گه‌يشتووته قۆناغێك كه به‌داخه‌وه ده‌توانم بڵێم: زۆر ئۆمێدبه‌خش نييه.
به‌رگه‌گرتنى خه‌ڵكى كوردستان بۆ هه‌موو قه‌يرانه‌كان، له پێناو پاراستنى ئه‌م قه‌واره‌يه، وه‌كو ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن "هه‌موو كات جێگاى پێزانين بووه و له گه‌ڵ حكومهتهكهيان وه‌ستاون." وه‌كو فاكته‌رێكى پۆزه‌تيڤى ناوخۆ ڕه‌نگه ئێستا جياوازبێ و له مه‌ودوا ڕه‌نگه بچێته قۆناغێكی دیکە و پێچه‌وانه ببێته‌وه و به جدى له‌لايه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌بێ بير‌ى لێ بكرێته‌وه.
ئه‌وى لێره جێى تێڕامانه و زۆر مهرترسيداره، فاكته‌ره ده‌ره‌كييه‌كان و دۆخى ناوچه‌كه‌يه، جيهان و ناوچه‌كه‌ش چه‌ندين شه‌ڕى گه‌وره به‌خۆيه‌وه ده‌بينێ و ئه‌مه‌ش بووەته هۆى تێكچوون و ناسهقامگيریی ئابوورى و ئه‌منیی عێراق و ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها ديدگاى وڵاته زلهێزه‌كان بۆ داهاتووى ناوچه‌كه، به تايبه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ناڕوون و تهمومژاوییە. سه‌ره‌ڕاى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى ناوچه‌كه، ئێمه‌ى كورد له ناوخۆى خۆماندا پهرتهوازهين، لەبه‌ر رۆشنايى ئه‌مه، به ديدى من ئه‌گه‌ر ئه‌م بێ متمانەیی و دانهنيشتنهى نێوان ئه‌م دوو پارته به‌رده‌وام بێت، پێكهێنانى كابينه‌ى ده‌يه‌م هيچ له واقيعه‌كه ناگۆڕێ و هيچ گهرهنتييهك بۆ به‌رده‌وامبوونى له ئاست دۆخى ههستيارى ئه‌م قۆناغه‌دا نييه، ئه‌مه له‌لايه‌ك و له لايه‌كی دیکەشەوە ئه‌م مۆدێله ئيدارهكردنى هه‌رێم له گه‌ڵ واقیعى ئێستادا ناگونجێت و ده‌بێ گۆڕانكاریى تێدا بكرێت.
ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێ باسى بكه‌م، ئه‌وه‌يه كه ئێستا كاتى ئه‌وه هاتوو كه بير له گۆڕانكاى ريشه‌يى لە ئيداره‌دانى حكومه‌تدا (إعادة الهيكلة) بكرێت تاوه‌كو له گه‌ڵ گۆڕانكارييه‌كانى عێراق دا، كه ورده ورده به‌دى ده‌كرێن، بگونجێت. ناكرێ له ساڵى 1992يهوه تاوەکو ئێستا هه‌مان عه‌قڵيه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى بهينى داموده‌زگاكانى حكومه‌ت، كه‌رتى تايبه‌ت و خه‌ڵكدا بوونى هه‌بێت و هێشتا به هه‌مان بيرۆكراسييهت و تێڕوانينى كۆن ئيداره‌ى ئه‌م هه‌رێمه بدرێت.
ئه‌گه‌رچى جاران ياساى بودجه له په‌رله‌مان هه‌بوو كه تێيدا ئه‌ركى حكومه‌ت، په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانى چاودێرى روون و دهستنشيانكراو بوون، به‌ڵام له ساڵى 2014 به‌دواوه ئه‌ميش نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ى بزانين كه داهات و خه‌رجييه‌كانى به‌رنامه‌ى ساڵێكى حكومه‌ت چۆن چۆنييه.
ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه دان به هه‌بوونى كێشەدا بنێین، رەوا نييه دواى زياتر له 30 ساڵ حوكمرانى، بڵێين كه‌متر له سه‌د مليار دينارمان وه‌كو داهات هه‌يه! لێره مه‌به‌ستم ئه‌وه نييه كه گه‌نده‌ڵى هه‌يه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه كه ئه‌مه كێشه‌يه و نابێ وه‌ها بێت. جگه له هه‌بوونى قه‌يرانه به‌رده‌وامه‌كانى سووته‌مه‌نى، مووچه و خزمه‌تگوزارييه‌كان، ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێين كه گرفتى زۆر هه‌ن و پێويسته چاره‌سه‌ريان بۆ بدۆزرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر سه‌يرى عێراق بكه‌ين، ده‌بينين كه له كابينه‌ى سوودانی دا، به پاڵپشتیى ئه‌مريكا هه‌نگاوى جیدى بۆ گۆڕانكارى ئيدارى ده‌ستيپێكرد، ئه‌مه‌ش بێگومان له پێناو نه‌هێشتنى گهندەڵى و دانانى سنوورێك بۆ سپيكردنه‌وه‌ى پاره و نه‌هێشتنى پاڵپشتى دارايى تيرۆر له ناوچه‌كه و عێراق دا. بێگومان، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م گهندهڵييهش له عێراق سيسته‌مى به‌رێوه‌بردنى حكومه‌ت بوو له سه‌رده‌مى سوودانى، حكومه‌تى عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره‌كانى ده‌وڵه‌ت له رێگه‌ى به ئهلكترۆنيكردنى دامه‌زراوه حكومى و پێكه‌وه‌به‌ستنى وه‌زاره‌ت و بهڕێوهبهرايهتييهكان و كونترۆڵكردنى ده‌روازه سنوورييه‌كان و چه‌سپاندنى سيسته‌مى ئهسيكۆدا و چه‌ندين هه‌نگاوی دیکە ده‌ستيان به گۆڕانكارى ئيدارى كرد.
سه‌ردانى ئه‌م دواييه‌ى عه‌لى زه‌يدى بۆ ئه‌مريكا و رێككه‌وتن له گه‌ل بانكى "جى بى مۆرگان"ى ئه‌مريكى و بانكى ناوه‌ندى عێراق، به‌م واتايهيه كه ئيدی بۆ داهاتووو ده‌بێ هه‌موو هاوڵاتى عێراق به كوردستانيشه‌وه ژماره‌ى بانكى خۆيان هه‌بێت و چاودێریى لەسه‌ر هه‌ر جوولهيهكى دارايى ده‌بێت، به شێوازێك كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك حه‌زى كڕينى ئۆتۆمبێلێكى هه‌بێت، ده‌بێ له رێگه‌ى بانكه‌وه بێت، كه‌واته ده‌بێ ئیدی جووڵه‌ى دارايى (حركة الاموال) له‌نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت و كه‌رتى تايبه‌تدا روون بێت و سه‌رچاوه‌ى داهاته‌كان شه‌فاف بێت، ئه‌گه‌ر نا ياساى ئه‌مه‌ت له كوێ بوو له سه‌ر هه‌موو تاكێك جێبه‌جێ ده‌كرێت؟ ديسان ئه‌گه‌ر جاران گرتنى گه‌نده‌ڵكاران و رووبهڕووبوونهوهيان له عێراق شتێكى مه‌حاڵ بووبێ، ئێستا زۆر ئاساييه. ئه‌مه و زۆر شتی دیکە ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وى گۆڕانكارى به پاڵپشتیى ئه‌مريكا به‌ڕێوه‌يه و عێراق ده‌مێكه ده‌ستيپێكردووه، بۆيه پێويسته ئێمه‌ش خۆمانى بۆ ئاماده بكه‌ين، بۆيه گۆڕانكاریى ئيدارى (اعادة هيكلة) پێويسته ببێته فاكتێك له هه‌رێمى كوردستان.
نه ئه‌وه‌ى پارتى له راگهياندنهكاندا باسى ده‌كات، بۆ رازيكدرنى لايه‌نه‌كان بەبێ يه‌كێتى، چاره‌يه بۆ كاراكردنى په‌رله‌مان و نه هاوپه‌يمانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ى نوێ به‌بێ پارتى چاره‌سه‌رى كێشه‌كه ده‌كات. بۆ ئه‌م قۆناغه ته‌نيا چاره‌سه‌ر کۆبوونەوەی نێوان پارتى و يه‌كێتى يان نێوان سه‌رجه‌م لايهنهسياسييهكانى هه‌رێمه.
پێويسته بۆ كۆبوونه‌وه‌كه پڕۆژه‌يه‌كى ستراتيژى ئاماده بكرێت و دووباره پێداچوونه‌وه به سيسته‌مى ئيداره‌دانى حكومه‌ت بكرێت و هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان وه‌كو بنهمايێك له‌سه‌رى ڕێكبكه‌ون و دواتر ته‌واوى بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر له من بپرسن له سه‌ر چ پڕۆژه‌يه‌ك دابنيشين، به ديدى من ده‌توانين سوود له كاراكردنى ياساى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان وه‌ربگرين، هه‌روه‌ها سوود له شێوازى ئيداره‌دانى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا وه‌ربگرين كه خاڵى هه‌ره به‌هێزى پێكه‌وه مانى ويلايه‌ته‌كانى ئه‌مريكا سيسته‌مى لامهركهزييه. له سه‌ره‌وه حكومه‌ت و په‌رله‌مانێك هه‌بێت و وه‌كو ناوه‌ند ته‌نيا ده‌سه‌ڵاتى ديبلۆماسى، ئه‌منى، پلاندانان و چاودێرى به سه‌ر پارێزگاكاندا هه‌بێت و ئه‌مه‌ش به ياسا رێكبخرێت.
لێره‌دا دوو جار به‌شدارى سياسى و ئيدارى به خه‌ڵك ده‌كرێت، جارێكيان له رێگاى هه‌ڵبژاردن و جارێكيش به وه‌رگرتنى بيروبۆچوونى هاوڵاتييان له به‌ڕێوه‌بردنى داموده‌زگاكاندا له رێى ئه‌نجوومه‌نى ناحيه و قه‌زا و پارێزگاكان و شاره‌وانييه‌كانه‌وه. واته لامه‌ركه‌زى ئيدارى سنووردار و شۆڕكردنەوەى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ خواره‌وه و به‌ستنى يه‌كه ئيدارييه‌كان پێكه‌وه له گه‌ڵ ژينگه‌ى ده‌وروبه‌ر كه بريتييه له سيسته‌مى دارايى و كه‌رتى تايبه‌ت و دووباره رێكخستنهوهيان به شێوازێكى سه‌رده‌ميانه كه بگونجێت له گه‌ڵ خواستى هاووڵاتى و گۆڕانكارييه‌كانى ژينگه‌ى ده‌وروبه‌ريدا.



