کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لیۆن گۆرێسکا

لیۆن گۆرێسکا

وەرزش

گۆرێسکا پەیوەندی بە هانزی فلیکەوە کردووە و خەون بەبارسێلۆناوە دەبینێت

دیاری حەسەن

دیاری حەسەن

06-01-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیاری حەسەن
دیاری حەسەن06-01-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک

رووداو دیجیتاڵ
 
لیۆن گۆرێسکای ناوەڕاستکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، داوای لە هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا کردووە، هاوینی رابردوو بیباتە یانە کەتەلۆنییەکە.
 
سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، گۆرێسکا پەیوەندی بە هانزی فلیکەوە کردووە و ئارەزووی خۆی بۆ یەکگرتنەوەیان دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2026 لەگەڵ بایرن میونشن دەربڕیوە.
 
ئەو یاریزانە ئەڵمانییە تەمەن 30 ساڵە، کە لەژێر سەرپەرشتی فلیک لە بایرن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێشتر درەوشاوەتەوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا، کۆتاییدێت و لە ئێستاوە دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ یانە نوێیەکەی بکات، بایرن میونشن لاریی نابێت لە فرۆشتنی لەماوە گواستنەی زستانە، بەڵام پێدەچێت بارسێلۆنا ئێستا پێشینە بداتە کێشەکانی دیکە لە شوێنەکانی دیکەی پێکهاتەکەی، نەک هێڵی ناوەڕاست، بۆیە ئەگەر گۆرێسکا بگوازێتەوە، لە هاوین دەبێت نەک زستان .
 
میدیای ئیسپانیا دەڵێت، گۆرێسکا نامەیەکی بۆ فلیک ناردووە و تێیدا رایگەیاندووە، زۆر دڵخۆش دەبێت ئەگەر جارێکی دیکە  لەژێر سەرکردایەتی ئەو راهێنەرە یاریی بکاتەوە و خۆی وەک بژاردەیەکی خاوەن توانای جەستەیی بەهێز، بۆ هێڵی ناوەڕاست پێشنیاز کردووە، بارسێلۆنا ناوی ئەوی لە لیستی ئامانجەکانیدا داناوە، لە هەمان کاتدا، یانەکانی ناپۆلی، ئاتلەتیکۆ مەدرید، تۆتنهام و یوڤێنتوس، بایەخ بە دۆخی یاریزانە ئەڵمانییەکە دەدەن.
 
لەگەڵ نەبوونی هیچ گفتوگۆیەک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەلایەن بایرنەوە، گۆرێسکا بەدوای هەلی یاریکردن لە لالیگا دەگەڕێت، بەتایبەت دوای ئەوەی لەم وەرزەدا ئاستێکی جێگیر پێشکەش دەکات، بەڵام سنوورداربوونی دارایی بارسێلۆنا رێگرە لە هەر هەنگاوێک لە مانگی یەکدا، یەکگرتنەوەیان لە هاویندا وەک یاریزانێکی ئازاد بە ئەگەرێکی بەهێز دەمێنێتەوە، ئەگەر گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە وەکو ئێستا چەقبەستوو بن.
 

بابەتی پەیوەندیدار

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە