کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی یوتا: تێکەڵکردنی چاودێریی پزیشکیی ددان و گشتی تەندروستیی منداڵان باشتر دەکات

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ خۆپێشاندەران؛ پزیشکێکی پسپۆڕ رێنوێنیی گرنگ دەخاتەڕوو
تەندروستی26-11-2026

بۆ خۆپێشاندەران؛ پزیشکێکی پسپۆڕ رێنوێنیی گرنگ دەخاتەڕوو

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە سووریا بڵاوبووەتەوە
تەندروستی26-11-2026

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە سووریا بڵاوبووەتەوە

زانکۆی سلێمانی: زیاتر لە 5 کاژێر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات
تەندروستی26-11-2026

زانکۆی سلێمانی: زیاتر لە 5 کاژێر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات

رووداو - تەندروستی


توێژینەوەیەک لە زانکۆی یوتا لە ئەمریکا دەریدەخات، تێکەڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی چاودێریی پزیشکیی گشتی و ددان لە یەک کلینیکدا، تەندروستیی دەم و ددانی منداڵان باشتر دەکات و ئەگەری پابەندبوونیان بە سەردانە پزیشکییەکانەوە بە رێژەی 30% بۆ 60% زیاد دەکات.


توێژەران، لە شاری سۆڵت لەیک بەدواداچوونیان بۆ زیاتر لە 1,600 سەردانی منداڵان کرد و بەراوردیان لەنێوان کلینیکێکی تێکەڵاو و کلینیکێکی جیادا کرد. دەرکەوت ئەو منداڵانەی لە کلینیکە تێکەڵاوەکەدا چارەسەر وەردەگرن، لە ماوەی دوو ساڵدا زیاتر بۆ سەردانی داهاتوو دەگەڕێنەوە و ددانیان تەندروستترە، تەنانەت لەنێو خێزانە کەم دەرامەتەکانیشدا.


بە گوتەی سەرپەشتیارانی توێژینەوەکە، بوونی پزیشکی گشتی و ددان لە یەک کلینیکدا و تۆمارکردنی زانیارییەکان لە یەک سیستمی ئەلیکترۆنیدا، کواڵیتیی ژیانی پەیوەست بە تەندروستیی دەم و ددان بەرز دەکاتەوە، سەرەڕای بوونی بەربەستەکانی وەک یەکخستنی تۆمارەکان، توێژەران هیواخوازن ئەم مۆدێلە لە داهاتوودا زیاتر پەرەی پێبدرێت.


بۆ پاراستنی تەندروستیی دەم و ددانی منداڵان، ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا (CDC) پێشنیاز دەکات:


- پێش دەرکەوتنی ددانەکان: رۆژانە دوو جار بە پارچە قوماشێکی پاک و نەرم، پووکی منداڵەکەت بەنەرمی بسڕە.

- دوای دەرکەوتنی ددانەکان: پێدانی ئاوی بەلوعەی فلۆرایدکراو بە منداڵەکەت یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی مینای ددانەکانی.

- رووپۆشی پارێزەر: پزیشکی ددان دەتوانێت ددانەکانی دواوەی منداڵەکەت بە رووپۆشێکی پارێزەر داپۆشێت بۆ رێگریکردن لە کلۆربوون

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ خۆپێشاندەران؛ پزیشکێکی پسپۆڕ رێنوێنیی گرنگ دەخاتەڕوو
تەندروستی26-11-2026

بۆ خۆپێشاندەران؛ پزیشکێکی پسپۆڕ رێنوێنیی گرنگ دەخاتەڕوو

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە سووریا بڵاوبووەتەوە
تەندروستی26-11-2026

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە سووریا بڵاوبووەتەوە

زانکۆی سلێمانی: زیاتر لە 5 کاژێر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات
تەندروستی26-11-2026

زانکۆی سلێمانی: زیاتر لە 5 کاژێر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە