کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی ئابێردین: هۆکاری کەمبوونەوەی جووڵە لەگەڵ بەساڵاچووندا ئاشکرا دەکات

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ خۆپێشاندەران؛ پزیشکێکی پسپۆڕ رێنوێنیی گرنگ دەخاتەڕوو
تەندروستی26-11-2026

بۆ خۆپێشاندەران؛ پزیشکێکی پسپۆڕ رێنوێنیی گرنگ دەخاتەڕوو

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە سووریا بڵاوبووەتەوە
تەندروستی26-11-2026

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە سووریا بڵاوبووەتەوە

زانکۆی سلێمانی: زیاتر لە 5 کاژێر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات
تەندروستی26-11-2026

زانکۆی سلێمانی: زیاتر لە 5 کاژێر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات

رووداو - تەندروستی


زانایان لە زانکۆی ئابێردین، سووڕێکی دیاریکراوی مێشکیان دەستنیشانکردووە کە بەرپرسە لە کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی لەگەڵ چوونە تەمەندا، ئەم دۆزینەوەیە نوێیە چارەسەرە بۆ هێشتنەوەی جووڵە لە بەساڵاچوواندا.


کەمجووڵەیی، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مەترسیی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا بە تەواوی روون نیە کە بۆچی مرۆڤ لەگەڵ تەمەندا بە شێوەیەکی سرووشتی کەمتر چالاک دەبێت.


توێژینەوەکە، کە لە گۆڤاری (Metabolism) بڵاوکراوەتەوە، سەرەتا دەریخستووە کە کەسانی تەمەن 50 بۆ 70 ساڵ بە بەراورد بە گەنجانی تەمەن 17 بۆ 30 ساڵ، هێواشتر دەڕۆن و چەوریی جەستەیان زیاترە.


تیمەکە بۆی دەرکەوتووە کە لەگەڵ چوونە تەمەندا، چالاکیی ئەو بەشانەی مێشک کە پەیوەندییان بە پاڵنەر و جووڵەوە هەیە دەگۆڕێت، بە دیاریکراوی زیادبوونی ئاماژەکانی مادەیەکی کیمیایی بە ناوی "سێرۆتۆنین"، دەبێتە هۆی سەرکوتکردنی رێڕەوەکانی "دۆپامین" کە هاندەری چالاکیی جەستەیین.


لە تاقیکردنەوەکانیاندا، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کاتێک رێگری لە کاری سێرۆتۆنین دەکەن، بەتەمەنەکان چالاکییەکی هاوشێوەی تەمەنی گەنجییان بۆ دەگەڕێتەوە.


دکتۆر ئاماندا کۆلیس، لە ئەنجوومەنی توێژینەوەکانی بەریتانیا، دەڵێت، "ئەم توێژینەوەیە ئەوە نیشان دەدات کە بەشێک لە وەڵامەکە لە مێشکدایە و دەرفەتی نوێ دەڕەخسێنێت بۆ یارمەتیدانی خەڵکی تاوەکو بۆ ماوەیەکی درێژتر بە چالاکی و سەربەخۆیی بمێننەوە".

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ خۆپێشاندەران؛ پزیشکێکی پسپۆڕ رێنوێنیی گرنگ دەخاتەڕوو
تەندروستی26-11-2026

بۆ خۆپێشاندەران؛ پزیشکێکی پسپۆڕ رێنوێنیی گرنگ دەخاتەڕوو

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە سووریا بڵاوبووەتەوە
تەندروستی26-11-2026

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە سووریا بڵاوبووەتەوە

زانکۆی سلێمانی: زیاتر لە 5 کاژێر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات
تەندروستی26-11-2026

زانکۆی سلێمانی: زیاتر لە 5 کاژێر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە