کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

ئەگەری بەشداریکردنی نەیمار لە کوپا ئەمریکا و مۆندیال هەیە

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

17-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین17-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا یان ریال مەدرید؟.. یاسر زوبێری یانەی خەونەکانی لە لالیگا دیاری دەکات
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا یان ریال مەدرید؟.. یاسر زوبێری یانەی خەونەکانی لە لالیگا دیاری دەکات

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

رووداو دیجیتاڵ

نەیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلیی یانەی سانتۆس هیوای هاندەرانی بۆ گەڕانەوەی بۆ ریزی هەڵبژاردەی بەرازیل گەرمکردەوە و ئاشکرایکرد هێشتا خەون بە پۆشینی درێسە زەردەکەی وڵاتەکەیەوە دەبینێت لە پاڵەوانێتییەکانی کوپا ئەمریکای 2028 و مۆندیالی 2030.

نەیماری خاوەن درێسی ژمارە 10 لە یانەی سانتۆس، لە کاتی ئامادەبوونی لە یارییەکی کینگز لیگ لە شاری ساوپاولۆ شانبەشانی فیلیپ کۆتینیۆ و ئارسەر میلۆی هاوتیپەکانی، باسی لە داهاتووی وەرزشیی خۆی کرد. لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەردەوامبوونی لە یارییکردن تاوەکو مۆندیالی 2030، نەیمار گوتی "تاوەکو مۆندیال بەردەوام دەبم لە تۆپی پێ، ئەمە شتێکی ئاشکرایە".

لە درێژەی گفتوگۆکەدا کاتێک باسی گونجاوی و جوانیی درێسە زەردەکەی بەرازیل بە باڵای نەیمار کرا بەهۆی باشتربوونی ئاستی جەستەیی لەم وەرزەدا بەراورد بە سەردەمی یارییکردنی لە پاریس سانجێرمان، نەیمار دەرگای گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی بە کراوەیی هێشتەوە و گوتی "خەونبینین هیچ تێچوویەکی نییە، منیش خەونی پێوە دەبینم.

پاراستنی ئاستی بەرزی جەستەیی لەگەڵ یانەی سانتۆس دەبێتە پێوەری سەرەکی بۆ ئەوەی نەیمار بتوانێت پێش دەستپێکردنی کوپا ئەمریکای 2028 جارێکی دیکە سەرنجی دەستەی راهێنەرانی بەرازیل بەلایخۆیدا رابکێشێت و لەنێو یاریگادا خەونی گەیشتن بە مۆندیالی 2030 بەدیبهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا یان ریال مەدرید؟.. یاسر زوبێری یانەی خەونەکانی لە لالیگا دیاری دەکات
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا یان ریال مەدرید؟.. یاسر زوبێری یانەی خەونەکانی لە لالیگا دیاری دەکات

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە