کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یاسر زوبێری

یاسر زوبێری

وەرزش

بارسێلۆنا یان ریال مەدرید؟.. یاسر زوبێری یانەی خەونەکانی لە لالیگا دیاری دەکات

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک

رووداو دیجیتاڵ


راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئارەزووی یاسر زوبێری، ئەستێرەی مەغریبیی یانەی راسینگ سانتاندێری بۆ پەیوەندیکردن بە یەکێک لە زلهێزەکانی ئیسپانیا ئاشکرا کرد.


یاسر زوبێری لەم وەرزەی لالیگادا بەردەوامە لە درەوشانەوە، دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد لە خولی ئیسپانیا توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات. زوبێری یارییەکەی بە بەهێزی دەستپێکرد و لە خولەکی 6 تۆڕی گۆڵی هەژاند و تیپەکەی پێشخست، تەنیا دوای دوو خولەک گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد.


بەم دوو گۆڵە، ئەستێرە مەغریبییەکە ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەی لالیگا گەیاندە 11 گۆڵ و بە بەهێزی چووە نێو رکابەریی پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەوە. ئێستا زوبێری لە پلەی سێیەمدایە و پێش لامین یامالی ئەستێرەی بارسێلۆنا (10 گۆڵ) کەوتووەتەوە، لە ریزبەندییەکەشدا تەنیا رافینیای هێرشبەری بارسێلۆنا (15 گۆڵ) و کیلیان ئێمباپێی هێرشبەری ریال مەدرید (13 گۆڵ) لە پێشییەوەن.


بەپێی زانیارییەکانی بەرنامەی بەناوبانگی 'ئێل چیرینگیتۆ؛، زوبێری بە تەواوی ئارەزووی پەیوەندیکردن بە یانەی بارسێلۆنا دەکات و نرخەکەشی بە نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.


یاسر زوبێری کێیە؟


ئەستێرە لاوەکەی مەغریب بەردەوامە لە نووسینەوەی مێژوویەکی ناوازە لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا، دوای ئەوەی لە ماوەیەکی کورتدا لە بەهرەمەندێکی یاریگەکانی مەغریبەوە بووە ماشێنێکی گۆڵکردن بە درێسی راسینگ سانتاندێر لە خولی ئیسپانیا و یەکێک لە دیارترین رووخسارە هێرشبەرییە نوێیەکانی هەڵبژاردەی مەغریب.


یاسر زوبێری لە 23ـی مانگی 2_ی 2005 لە شاری مەراکیش لە مەغریب لەدایکبووە. هەر لە منداڵییەوە خولیای تۆپی پێ بووە تاوەکو پەیوەندیی بە ئەکادیمیای محەممەدی شەشەم بۆ تۆپی پێ کرد؛ ئەو ئەکادیمیایەی بە دیارترین کارگەی پێگەیاندنی بەهرەمەندان لە مەغریب و کیشوەری ئەفریقا دادەنرێت و ئەستێرە جیهانییەکانی وەک یوسف نەسێری، عیزەدین ئوناحی، نایف ئاکرد و عەبدولکەبیر عەبقاری پێشکەش بە هەڵبژاردەی 'شێرەکانی ئەتڵەس' کردووە.


لەنێو کۆمەڵێک بەهرەمەندی ئەکادیمیاکەدا، زوبێری ناوی خۆی بە بەهێزی سەلماند و سەرنجی بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد توارگی مەغریبیی راکێشا، کە بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ کرد و لە ساڵی 2024 کاروانی پیشەگەریی خۆی لەگەڵدا دەستپێکرد. راهێنەران بەهۆی خێراییە زۆرەکەی، لێهاتوویی لە بڕینی یاریزانان و زیرەکییەکەی لە ناوچەی سزادا، لە هەردوو پێگەی سەرەڕم و باڵی هێرشبەردا پشتیان پێ دەبەست.


وێستگەی پۆرتوگال و دەروازەی ستاد رێن


زوبێری کاتێکی زۆری پێویست نەبوو بۆ سەلماندنی تواناکانی لەگەڵ تیپی یەکەمی ئیتیحاد توارگی؛ لە یەکەم بەشداریکردنەکانیدا 3 گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروستکرد، ئەمەش وایکرد لە مانگی هەشتی 2024 رووبکاتە کیشوەری ئەورووپا و بە گرێبەستێکی چوار ساڵە پەیوەندی بە یانەی فامالیکاوی پۆرتوگالییەوە بکات.


لە پۆرتوگال، زوبێری سەرەتا لەگەڵ تیپی دووەم بە تۆمارکردنی 5 گۆڵ لە 6 یاریدا درەوشایەوە، ئەمەش ستافی هونەریی ناچارکرد بە خێرایی سەریبخەن بۆ تیپی یەکەم، کە تێیدا لە وەرزی 2025-2026ـی خولی نایابی پۆرتوگال بەردەوام بوو لە گۆڵکردن. ئەم ئاستە بەرزە وایکرد یانە گەورەکانی ئەورووپا بکەونە کێبڕکێ بۆ گواستنەوەی و لە ئەنجامدا یانەی ستاد رێنی فەرەنسی لە 2ـی مانگی 2026 بە فەرمی گرێبەستەکەی تاوەکو مانگی 6ـی 2029 یەکلایی کردەوە.


بەڵام ژوانی راستەقینە لەگەڵ شکۆمەندیدا لە مۆندیالی لاوان لە چیلی (ئۆکتۆبەری 2025) بوو؛ کاتێک زوبێری سەرکردایەتیی مەغریبی کرد بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی مێژوویی و بردنەوەی نازناوی مۆندیال. زوبێری کاروانی درەوشانەوەی بە تۆمارکردنی گۆڵ بەرامبەر ئیسپانیا (2-0) و پاشان بەرازیل (2-1) لە قۆناخی کۆمەڵەکان دەستپێکرد، پێش ئەوەی بە باشترین شێوە پاڵەوانێتییەکە کۆتایی پێبهێنێت و لە یاریی کۆتاییدا دوو گۆڵی سەرکەوتن بەرامبەر ئەرجەنتین (2-0) تۆماربکات، بەمەش هەردوو خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە (بە 5 گۆڵ) و تۆپی زیوینی وەک دووەم باشترین یاریزانی مۆندیال بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە