کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فێدریکۆ ڤاڵڤیێردی

فێدریکۆ ڤاڵڤیێردی

وەرزش

ریال مەدرید جارێکی دیکە ریمۆنتادای ئەنجامدا

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

04-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد04-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە

رووداو دیجیتاڵ

ریال مەدرید سەرکەوتنێکی دراماتیکی و پڕ لە جۆشوخرۆش بەسەر ئایک ئەسینای خاوەن ماڵ بەدەستهێنا بە ئەنجامی 3-2، دوای ئەوەی لە دوایین خولەکەکان  شکستی کردە سەرکەوتن، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ.


یارییەکە بە گوشارێکی بەهێزی ئایک ئەسینا دەستیپێکرد، کە توانییان لە خولەکی 12دا لە رێگەی کویتاوە گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن و تیپە یۆنانییەکە بخەنە پێشەوە.

ریال مەدرید لە خولەکی 32دا گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد، دوای ئەوەی جود بێلینگهام گۆڵێک تۆمارکرد و تیپی شاهانەی گەڕاندەوە نێو کەشوهەوای رووبەڕووبوونەوەکە، تاوەکو نیوەی یەکەم بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی بێت.

لە نیوەی دووەمدا، ئایک ئەسینا باڵادەستی گەڕاندەوە و پینیۆس لە خولەکی 75دا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، بەوەش ئەرکی ریال مەدرید ئاڵۆزتر بوو دوای دواکەوتنی بە ئەنجامی 2-1.

بەڵام یانە شاهانەییەکە رەتیکردەوە خۆی بەدەستەوە بدات، کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 78دا گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی دەستپێک.

لەکاتێکدا یارییەکە بەرەو کۆتایی بە یەکسانبوون دەچوو، فێدیریکۆ ڤالڤێردی دەرکەوت و لە خولەکی 90+2دا گۆڵی سێیەمی ریال مەدریدی تۆمارکرد، سەرکەوتنێکی زۆر بەنرخی لە رێگەی ریمۆنتادایەکی دراماتیکییەوە بەخشییە تیپەکەی.

بەو سەرکەوتنە، ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە دووەمی ریزبەندیدا دێت، دوای ئەوەی لە 4 یارییەکەی سەرەتای قۆناخی خولەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە بەرامبەردا، خاڵەکانی ئایک ئەسینا لەسەر 3 خاڵ وەستان و دوای سێیەم دۆڕان لە پاڵەوانێتییەکەدا لە پلەی 30یەمدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا قوربانی بە دوو ئەستێرەی دەدات بۆ دابینکردنی پارەی گرێبەستی شلۆتەربێک

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا ریمۆنتادای ئەنجامدا و لە ڤیاڕیالی بردەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە