کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

هەزار داواکاری مۆڵەتی خانووکردنلە سۆران چاوەڕێی رەزامەندین

ئەندام جەبار

ئەندام جەبار

27-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەندام جەبار
ئەندام جەبار27-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیر دەستیپێکرد
کوردستان27-11-2026

پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیر دەستیپێکرد

لە هەولێر خۆپێشاندان دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو؛ کوردستانییانی هەرچوار پارچە بەشداربوون
کوردستان27-11-2026

لە هەولێر خۆپێشاندان دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو؛ کوردستانییانی هەرچوار پارچە بەشداربوون

چوار کەس لە ورمێ بە گاز خنکان
کوردستان27-11-2026

چوار کەس لە ورمێ بە گاز خنکان

رووداو دیجیتاڵ

پێشمەرگەیەکی خانەنشین کە گورچیلەکانی گۆڕیوە و پێویستی بە چارەسەریی بەردەوامە، نزیکەی دوو ساڵە چاوەڕێی رەزامەندیی شارەوانیی سۆرانە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکی سندوقی. لە کاتێکدا راگرتنی مۆڵەتی خانووکردن، بازاڕی خانووبەرەی سۆرانی کاریگەر کردووە و دۆزینەوەی خانوو بە کرێشی زەحمەتتر بووە.


سەلام حوسێن، پێشمەرگەیەکی خانەنشین و دانیشتووی دەڤەری برادۆستە، کە گورچیلەکانی گۆڕیوە و پێویستی بە چارەسەریی بەردەوامە. ئەو بۆ نزیکبوونەوە لە شوێنی چارەسەرییەکەی، زەوییەکی سندوقی لە سۆران کڕیوە، بەڵام نزیکەی دوو ساڵە چاوەڕێی رەزامەندیی شارەوانییە بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکەی.

سەلام حوسێن بە رووداوی گوت، زەوییەکەی هیچ کێشەیەکی نییە و زەوییەکانی دەوروبەریشی خانوویان لەسەر دروست کراوە و خزمەتگوزاریی پێویستیان پێگەیشتووە. ئەو داوای لە شارەوانی کردووە رێگەی پێ بدەن خانوو لەسەر زەوییەکەی دروست بکات، چونکە بەهۆی پێویستی بە سەردانی بەردەوامی پزیشک، ناتوانێت لە گوندەکەی خۆی کە نە دکتۆر و نە نەخۆشخانەی تێدایە، بمێنێتەوە. ئەو گوتی، ئەگەر زەوییەکەی کێشەیەکی هەبێت، نابێت رەزامەندی پێ بدرێت.

زەوییە سندوقییەکان ئەو زەوییانەن کە خاوەنەکانیان تاپۆ یان کارتی خاوەندارێتیی فەرمییان نییە، بەڵام لە نەخشەی شارەوانیدا بۆ نیشتەجێبوون دیاریکراون.

لە 17ی شوباتی 2025ەوە، بە فەرمانێکی ئەنجوومەنی وەزیران، مۆڵەتدان بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییە سندوقییەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگیراوە.

کاریگەریی راگرتنی مۆڵەتەکان لە بازاڕی خانووبەرەی سۆراندا دەرکەوتووە؛ نرخی زەوییە تاپۆدارەکان بەرز بووەتەوە و دابینکردنی خانوو بە کرێ بۆ هاوڵاتیان زەحمەتتر بووە.

رەهێڵ مزەفەر، خاوەنی نووسینگەیەکی خانووبەرە، بە رووداوی گوت، راگرتنی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو و دەستنەکەوتنی خانووی کرێ، ژیانی زۆرێک لە هاوڵاتیانی تێک داوە. بە گوتەی ئەو، رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان داوای خانووی کرێ دەکەن، بەڵام ناتوانن خانووی گونجاو بدۆزنەوە. تەنانەت کرێی خانوویەکی زۆر خراپ کە لەسەر خۆڵ دروست کراوە، گەیشتووەتە 200 هەزار دینار.

لەگەڵ راگرتنی مامەڵەکانی زەوییە سندوقییەکان، لە چوار گوندی نزیک سەنتەری سۆرانیش مۆڵەتی دروستکردنی خانوو راگیراوە. هۆکاری ئەمجارەش پەیوەندی بە ماستەرپلانی نوێی شار و گۆڕینی نەخشەی گوندەکان بۆ گەڕەکەوە هەیە.

قیتران حەسەن، سەرۆکی شارەوانیی سۆران، بە رووداوی راگەیاند، فایلەکانی داواکارانی مۆڵەت دووبارە وردبینی دەکرێن و دواتر لیستی ئەو داواکارییانەی مەرجەکانیان تەواوە، بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەنێردرێت، بۆ ئەوەی بتوانن مۆڵەتی دروستکردنی خانوو وەربگرن و سوودمەند بن.

بەگوێرەی ئاماری بەشی مۆڵەتدان لە شارەوانیی سۆران، نزیکەی 1000 داواکاری بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو پێشکەشی شارەوانی کراون و چاوەڕێی رەزامەندین.

بابەتی پەیوەندیدار

پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیر دەستیپێکرد
کوردستان27-11-2026

پێنجەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیر دەستیپێکرد

لە هەولێر خۆپێشاندان دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو؛ کوردستانییانی هەرچوار پارچە بەشداربوون
کوردستان27-11-2026

لە هەولێر خۆپێشاندان دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو؛ کوردستانییانی هەرچوار پارچە بەشداربوون

چوار کەس لە ورمێ بە گاز خنکان
کوردستان27-11-2026

چوار کەس لە ورمێ بە گاز خنکان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە