کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

شێوەزارێک بۆ پەخشە کوردییەکەی رادیۆی یەریڤان زیادکراوە و ناویان لێناوە زمانی 'ئێزدی'

کامیز شەدادی

کامیز شەدادی

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی مۆسكۆ. 

کامیز شەدادی
کامیز شەدادی08-10-2026

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە نووسینگەی مۆسكۆ. 

بابەتی پەیوەندیدار

هۆڵەندا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای BYD لە ئەورووپا قەدەخە دەکات چونکە بە دیفێندەر دەچێ
جیهان21-11-2026

هۆڵەندا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای BYD لە ئەورووپا قەدەخە دەکات چونکە بە دیفێندەر دەچێ

دانیشتووانی رۆما بە دەنگی ترسناک و باڵندەی راوچی ریشۆڵەکان راودەنێن
جیهان21-11-2026

دانیشتووانی رۆما بە دەنگی ترسناک و باڵندەی راوچی ریشۆڵەکان راودەنێن

لە تفلیس سێیەمین کۆنفرانسی کوردی قەوقاز بەڕێوەدەچێت؛ فرەڕەنگیی ئایینی و نەتەوەسازی تاوتوێ دەکرێن
جیهان21-11-2026

لە تفلیس سێیەمین کۆنفرانسی کوردی قەوقاز بەڕێوەدەچێت؛ فرەڕەنگیی ئایینی و نەتەوەسازی تاوتوێ دەکرێن

رووداو دیجیتاڵ

 

رادیۆی یەریڤان، کە نزیکەی 80 ساڵە لە ئەرمینیاوە پەخشی کوردی دەکات و وەک بەشێک لە مێژووی میدیای کوردی چاوی لێ دەکرێت، ئێستا لەژێر گوشاری سیاسییدا پەخشەکەی بۆ نیو کاژێر کەمکراوەتەوە و زمانەکەشی بەسەر "کوردی و ئێزدی"ـدا دابەشکراوە.

یەریڤان، پایتەختی ئەرمینیا، نزیکەی 80 ساڵە پەخشی کوردیی لێ دەکرێت کە بە "رادیۆی رەوان" ناسراوە، بەڵام 10 ساڵە پەخشێکی دیکە بە ناوی "زمانی ئێزدی" بۆ زیاد کراوە، لە کاتێکدا شارەزایان دەڵێن، هەردووکیان یەک زمانن و ئێزدیکی زاراوەیەکی سەر بە زمانی کوردییە. 

بەڕێوەبەری بەشی پەخشی زمانە بیانییەکانی رادیۆی ئەرمینیا، هاملێت ماتێڤۆسیان، بە رووداوی راگەیاند، هۆکاری دابەشکردنی پەخشی کوردی بۆ سەر زمانی کوردی و ئێزدی نازانێت و ئەوە پێش هاتنی ئەو کراوە.

مێژووی پەخشی کوردی لە رادیۆی یەریڤان بۆ ساڵی 1930 دەگەڕێتەوە، بەڵام لە ساڵی 1937 راگیرا و لە ساڵی 1955 دەستی پێکردەوە.

تیتالێ کەرەم، بەڕێوەبەر و پێشکێشکاری پەخشی کوردیی رادیۆی ئەرمینیا بە رووداوی گوت، "تاوەکو کۆتایی سۆڤیەت، هەموو رۆژێک کاژێر و نیوێک پەخش هەبوو، بەڵام لە ساڵانی 2000ـەوە بۆ کەمکردنەوەی خەرجی، وردە وردە کەمکرایەوە و ئێستا رۆژانە تەنیا نیو کاژێرە."

دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت، پەخشی کوردی گرنگیی خۆی لەدەستدا و بەهۆی نەدانی مووچە، زۆربەی کارمەندە کوردەکان ئەرمینیایان بەجێهێشت.

بە گوتەی تیتالێ کەرەم، ئێستا تەنیا سێ کارمەند ماونەتەوە و بەهۆی زۆربوونی رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی کوردی، گوێگریان وەک جاران نەماوە.

لە ئەرمینیا ئەرمەنیی کاسۆلیک هەن کە پێیان دەگوترێت "فرانک"، بەڵام دەسەڵاتداران پەخش بە "زمانی فرانک" ناکەنەوە و ئەم سیاسەتە تەنیا بەسەر کورددا سەپێندراوە.


بابەتی پەیوەندیدار

هۆڵەندا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای BYD لە ئەورووپا قەدەخە دەکات چونکە بە دیفێندەر دەچێ
جیهان21-11-2026

هۆڵەندا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای BYD لە ئەورووپا قەدەخە دەکات چونکە بە دیفێندەر دەچێ

دانیشتووانی رۆما بە دەنگی ترسناک و باڵندەی راوچی ریشۆڵەکان راودەنێن
جیهان21-11-2026

دانیشتووانی رۆما بە دەنگی ترسناک و باڵندەی راوچی ریشۆڵەکان راودەنێن

لە تفلیس سێیەمین کۆنفرانسی کوردی قەوقاز بەڕێوەدەچێت؛ فرەڕەنگیی ئایینی و نەتەوەسازی تاوتوێ دەکرێن
جیهان21-11-2026

لە تفلیس سێیەمین کۆنفرانسی کوردی قەوقاز بەڕێوەدەچێت؛ فرەڕەنگیی ئایینی و نەتەوەسازی تاوتوێ دەکرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە