کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

هەواڵە ناوخۆییەکان

نێچیرڤان بارزانی: مامۆستایانی ئایینی هەمیشە کۆڵەکەی پاراستنی بەها مرۆیی و نیشتمانییەکان بوون

سەرکەوت محەممەد عەلی

سەرکەوت محەممەد عەلی

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەرکەوت محەممەد عەلی
سەرکەوت محەممەد عەلی21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەری کار: سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

دەستبەری کار: سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت دابەش دەکرێ

شارەوانیی هەولێر: لابردنی باخچەکانی نزیک کۆرنیش بە مەبەستی رێگرییە لە لافاو
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

شارەوانیی هەولێر: لابردنی باخچەکانی نزیک کۆرنیش بە مەبەستی رێگرییە لە لافاو

رێگەوبانی گەرمیان: 38%ی رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن تەواو کراوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

رێگەوبانی گەرمیان: 38%ی رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن تەواو کراوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان کرد، بەبۆنەی 56ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەوە. دەشڵێت "مامۆستایانی ئایینی هەمیشە کۆڵەکەی پاراستنی بەها مرۆیی و نیشتمانییەکان بوون."

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەدا پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، سەرکردایەتی و تەواوی مامۆستایان و زانایانی ئایینیی پیرۆزی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوون.

لە پەیامەکەدا هاتووە "مێژووی خه‌باتى زانایانی ئایینی و یەکێتییەکەیان لە قۆناخی خەباتی رزگاریخوازی و لە سەردەمی شۆڕشدا، شانبەشانی پێشمەرگە و رۆڵەکانی گەلەکەمان، بە پێزانین و رێزێکی زۆرەوە هەڵدەسەنگێنین."  هەروەها "لەم یادە شکۆدارەدا، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی زانایانی ئایینی و تەواوی شەهیدانی رێگەی ئازادیی کوردستان دەنێرین کە گیانی خۆیان لەپێناو نیشتماندا بەخشی."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی رۆڵی مامۆستایانی ئایینیی کردووە و دەڵێت "مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی، هەمیشە کۆڵەکەی پاراستنی بەها مرۆیی و نیشتمانییەکان بوون و رۆڵێکی باڵا دەگێڕن لە چەسپاندنی میانڕەوی، لێبووردەیی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان، هەروەها لە بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا."

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە کوردستان وەک هەمیشە بە "لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە" دەمێنێتەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

لە پەنجا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، سەرکردایەتی و تەواوی مامۆستایان و زانایانی ئایینیی پیرۆزی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

مێژووی خه‌باتى زانایانی ئایینی و یەکێتییەکەیان لە قۆناغی خەباتی رزگاریخوازی و لە سەردەمی شۆڕشدا، شانبەشانی پێشمەرگە و رۆڵەکانی گەلەکەمان، بە پێزانین و رێزێکی زۆرەوە هەڵدەسەنگێنین. لەم یادە شکۆدارەدا، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی زانایانی ئایینی و تەواوی شەهیدانی رێگەی ئازادیی کوردستان دەنێرین کە گیانی خۆیان لەپێناو نیشتماندا بەخشی.

مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی، هەمیشە کۆڵەکەی پاراستنی بەها مرۆیی و نیشتمانییەکان بوون و رۆڵێکی باڵا دەگێڕن لە چەسپاندنی میانڕەوی، لێبووردەیی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان، هەروەها لە بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا. هه‌ر له‌م ياده‌دا جه‌خت دەکەینەوە کە کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەمێنێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/9/21

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەری کار: سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

دەستبەری کار: سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی کەرتی تایبەت دابەش دەکرێ

شارەوانیی هەولێر: لابردنی باخچەکانی نزیک کۆرنیش بە مەبەستی رێگرییە لە لافاو
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

شارەوانیی هەولێر: لابردنی باخچەکانی نزیک کۆرنیش بە مەبەستی رێگرییە لە لافاو

رێگەوبانی گەرمیان: 38%ی رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن تەواو کراوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

رێگەوبانی گەرمیان: 38%ی رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن تەواو کراوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە