کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک ئاهەنگی دەرچوونی بۆ خوێندکارانی رێکخست

غەریب مەجید - زاخۆ

غەریب مەجید - زاخۆ

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
غەریب مەجید - زاخۆ
غەریب مەجید - زاخۆ18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە کرماشان دەست بەسەر 719 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
کوردستان29-11-2026

لە کرماشان دەست بەسەر 719 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

لە ورمێ کرێی تاکسی و پاس زیادکرا
کوردستان29-11-2026

لە ورمێ کرێی تاکسی و پاس زیادکرا

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات
کوردستان29-11-2026

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک، ئاهەنگی دەرچوونی بۆ 123 خوێندکاری قۆناخی بەکالۆریۆس لە چوار کۆلێژی جیاواز ساز کرد، کە بەشێکیان بە زەماڵە خوێندوویانە.

دوای چوار ساڵ خوێندن، دارین، دوایین وێنەکانی یادگاریی لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەگرت. ئەو یەکەمی کۆلێژی ئەندازیارییە لە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە سێمێل. لەگەڵ 122 خوێندکاری دیکەدا خوێندنیان تەواو کرد و بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێنا.

دارین تەمیم، دەرچووی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان-دهۆک، دەڵێت، "زۆر خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لەگەڵ هاوکارەکانمدا ئاهەنگی دەرچوون دەگێڕین."

دەرچووان لە چوار کۆلێژی جیاوازن: ئەندازیاری، پەرستاری، بازرگانی، هەروەها هونەر و زانست. لەو ژمارەیە، 79 دەرچوویان بە سکۆلەرشیپ وەرگیراون و 50 لەوانە سکۆلەرشیپی تەواویان هەبووە و هیچ بڕە پارەیەکیان نەداوە.

ئەحمەد حوسێن، دەرچوویەکی دیکەی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان-دهۆکە و باس لەوە دەکات، "هەستێکی زۆر تایبەتە کە دوای چەندین ساڵ ماندووبوون، ئەمڕۆ بەری رەنجی خۆمان دەبینینەوە."

دارڤان ئەیاد، دەرچووی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان-دهۆک، دەڵێت، "ئەمە سەرەتای قۆناخێکی نوێیە لە ژیانماندا و هیوادارین بتوانین خزمەت بە وڵاتەکەمان بکەین."

سیما ساڵح، دەرچووی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان-دهۆک، دەڵێت، "خۆشحاڵم کە لەگەڵ خانەوادەکەمدا ئەم یادە جوانە پیرۆز دەکەم."

لە رێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونەکەدا ئامادە بوو.

لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا، هونەرمەندی باکووری کوردستان، ئاینور دۆغان، بە گۆرانییەکانی، کەشێکی جیاوازی بەخشییە رۆژە تایبەتەکەی دەرچووان و خانەوادەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار

لە کرماشان دەست بەسەر 719 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
کوردستان29-11-2026

لە کرماشان دەست بەسەر 719 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

لە ورمێ کرێی تاکسی و پاس زیادکرا
کوردستان29-11-2026

لە ورمێ کرێی تاکسی و پاس زیادکرا

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات
کوردستان29-11-2026

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە