رووداو - کۆڕێ
کەتیبەی ئەندازەی سەربازیی هێزەکانی پشتیوانی یەک مۆزەخانەی بۆمبە دروستکراوەکانی داعشی لە کۆڕێ کردەوە. لە مۆزەخانەکەدا نموونەی 120 جۆر بۆمب و ئامێری دروستکردنی تەقەمەنی داعش نمایشکران.
سەرجەم بۆمب و تەقەمەنییەکان دروستکراوی دەستی داعشن و لە ماوەی سێ ساڵی شەڕی داعشدا دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە شەڕی داعشدا کەتیبەی ئەندازەی سەربازی 18 هەزار و 932 بۆمبی پوچەڵکردووەتەوە.


.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)