رووداو - موسڵ
دوای ئەوەی لەسەر بانگهێشتی تۆڕی میدیایی رووداو هاتە هەولێر بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی خەڵاتی جیهانی ساڵانەی شیفا گەردی، ئەمڕۆ فرانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری پێشووی فەرەنسا سەردانی موسڵی کرد بۆ ئەوەی بە چاوی خۆی موسڵی دوای داعش ببینێت.
فرانسوا ئۆلاند لە هەڤپەیڤینێکدا لە موسڵ لە وەڵامی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند "دوو ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ سەرۆک بارزانی چوومە نزیک موسڵ، تەنیا چەند کیلۆمەترێک لە موسڵ دوور بووین. دەمتوانی رووناکیی شارەکە ببینم، هەروەها بینیم کە شەڕێک هەیە لە موسڵ، ئەمڕۆش ویستم بێمەوە ئەو شارە بۆ ئەوەی ببینم سەرکەوتن بەدەستهاتووە و پێویستە ئاشتی پارێزراو بێت".


.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)