رووداو-دهۆک
قوتابخانەی گوندەکانی بەرواری باڵا لە دهۆک نەکرانەوە لە بەر شەڕی تورکیا و پەکەکە. زۆربەی گوندنشینەکانی دەڤەرەکە هەڵهاتوون و قوتابیان لە ترسی بۆردوومان ناگەڕێنەوە بۆ خوێندن.
ئەگەرچی لە رۆژی دووی مانگەوە زەنگی کردنەوەی قوتابخانەکان لێدران، بەڵام قوتابخانەی 10 گوندی بەرواری باڵا داخراون، فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیا بە سەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە و، دەنگی تۆپە دورهاوێژەکانیش لەو ناوچەیە بەردەوام دەبیسترێن.



