رووداو - دهۆک
لە دهۆک دڕاندنی پۆستەری بەربژێر و لایەنەکان هەر زیاد دەبێت، بەربژێرانی پارتیش نیگەرانن لەوەی زۆرترین پۆستەری ئەوان دڕێندراوە.
هەرچەندە لایەنەکان گلەیی و گازندەی خۆیان لە دڕاندنی پۆستەرەکان نەگەیاندووەتە کۆمیسیۆن، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی رووداو بۆ ئەو پرسە دەردەکەوێت: پۆستەری زۆربەی لایەنەکان دڕێندراوە.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لەبارەی ئەو دیاردەیەوە رایدەگەیەنێت "پێویستە لایەنەکان بەڵگەی پێشێلکارییەکان بدەنە کۆمیسیۆن، دواتر کۆمیسیۆن رێکارەکانی خۆی دەگرێتەبەر".



