کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مەهدی لە خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستانەوە چایچییە

مەهدی لە خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستانەوە چایچییە

news

چایچییەك خاڵی هاوبەشی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانە

فەرهاد چۆمانی

فەرهاد چۆمانی

21-12-2017
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
فەرهاد چۆمانی
فەرهاد چۆمانی21-12-2017

بابەتی پەیوەندیدار

پردی فازلییە لە جورف سەخر بە رووی زیارەتکاران کرایەوە
عێراق23-11-2026

پردی فازلییە لە جورف سەخر بە رووی زیارەتکاران کرایەوە

سبەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دەستپێدەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

سبەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دەستپێدەکات

هەرێمی کوردستان پێویستی بە دوو پارت هەیە، نەک دوو پارچە!
بیروڕا23-11-2026

هەرێمی کوردستان پێویستی بە دوو پارت هەیە، نەک دوو پارچە!

رووداو - هەولێر

ماوەی 20 ساڵە بەبێ ئەوەی تاكە رۆژێكیش لە كارەكەی پشووی وەرگرتبێ یان دواكەوتبێت، وەك چایچی پەرلەمانی كوردستان كار دەكات. مەهدی تەمەنی 40 ساڵە و خەڵكی دەوروبەری هەریرە، لەمنداڵییەوە لە شاری هەولێر دەژی. لە خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستانەوە چایچییە، تاكە كەسێك كە چای پێنەداوە جەوهەر نامیق سالم، سەرۆكی كۆچكردووی خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستانە. تاوەكو ئێستا سەدان پەرلەمانتار گۆڕاون و ئەو هەر لەسەر كارەكەی بەردەوامە.

هۆگریی مەهدی بۆ قۆری و چادان بەجۆرێكە، لە كاتێكدا ماڵباتەكەشیان تازیەبار بووبن ئەو هەر هاتووەتەوە سەر كارەكەی خۆی. ئەو دەڵێ بەرلەوەی لە پەرلەمانی كوردستان وەك چایچی دەستبەكار ببم، پێشتر جار جار لە پرسەكاندا چایم بۆ میوانانی پرسە تێكردووە.

مەهدی رۆژانی سەرەتای كاركردنی لە چایخانەی پەرلەمان باس دەكات و دەڵێ "سەرەتا من هاتمە لای مام عەباس كە لێرە چایچی بوو. رۆژانی سەرەتا كارەكە بۆ من زۆر زەحمەت بوو، لەنێو ئەو هەموو ژوور و ڕاڕەو و بینا گەورەیەدا هیچ شوێنێكم پێ نەدەزانی، ئەگەرچی ئەودەم تەنیا فراكسیۆنی سەوز، زەرد و پێنج ئەندامی ئاشوورییەكان هەبوون، بەڵام هێشتا بۆ من زۆر سەخت بوو، بەڵام ئێستا كە ژمارەی فراكسیۆنەكان زۆر زیاترن، كارەكە بۆ من زۆر ئاسانە و رۆژێك بەبێ قۆری و چایدانەكانم هەڵناكەم".

رۆژانە سەدانجار زەنگی تەلەفۆنی چایخانەكەی لێدەدا، هەرجارەو لە فراكسیۆن و ژوورێكەوە داوای چای و قاوە دەكرێ، ئەندامانی پەرلەمان میوانیان دێن، میوان كەسێك بێت یان دەیان میوان بن دەستبەجێ چایی و قاوە ئامادەیە و دەیگەیەنەتە بەردەستیان.

پەرلەمان شوێنی كێشمەكێشی سیاسی و هەندێكجار گفتوگۆی توندیشە، فراكسیۆنە جیاوازەكان شەڕی بردنەوەی زۆرترین دەستكەوت دەكەن، لەنێو ئەم پەرلەمانەدا مەهدی ماوەی بیست ساڵە بەبێ جیاوازیكردن لەنێوان  ئەنداماندا كارەكانی خۆی دەكات، ئەمەش وایكردووە هەموو فراكسیۆنەكان متمانەی تەواوی پێ بكەن و دوای هەر گفتوگۆیەك چایەكی دەستی مەهدیش بخۆنەوە.

 كە چووینە پەرلەمان لەگەڵ مەهدی یەك بە یەك سەرمان بە ژووری فراكسیۆنەكاندا كرد. بەشێك لە ئەندامانی فراكسیۆنی گۆران لە ژوورەكەیان دانیشتبوون،  وەك ئەوەی چاوەڕێی مەهدی بكەن پێشوازییان لێ كرد. مەحموود حاجی عومەر، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لەبارەی مەهدی دەڵێ "ئێمە متمانەی تەواومان بە مەهدی داوە، یەكێك بووە لەو كەسانەی  ئەهلی متمانەیە و وەك یەكێك لە خانەوادەی خۆمان دایدەنێین".

بۆ ئومێد خۆشناو زۆر خواردنەوەی چایی و قاوە پەیوەندیدار بووە بە دەستاوی مەهدی چایچی. لە مەهدیشدا خۆشەویستی  بۆ كارەكەی خۆی لە هەموو شتێك زیاتر سەرنجی ئەوی راكێشاوە.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ: "من رۆژانە میوانی زۆرم دێن، چای و قاوەكانی مەهدیش دەم و جەمیان نییە، بەهۆی خۆشیی قاوە و چاییەكانی ئەو ماوەیەك بڕیارمدا خواردنەوەیان تەرك بكەم، بەڵام ئێستا دووبارە دەستم پێكردووەتەوە".

تەلار لەتیف، ئەندامی فراكسۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان بەر لەوەی ببێتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان وەك میوان چەند جارێك سەردانی پەرلەمانی كردووە و ئێستاش پەرلەمانتارە، ئەو سەربوردەی خۆی لەگەڵ مەهدی باس دەكات و دەڵێت: "من لە خولی پێشوو وەك میوان هاتوومەتە پەرلەمان، ئێستاش كە پەرلەمانتارم لە هەردوو كاتەكەدا قاوە و چایی خۆشم خواردووەتەوە، مەهدی بووەتە نموونەی ئاكار و ئەدەبێكی جوان بۆ ئەو هاوڕێیانەشی كە لە چایخانەكەدا كاری لەگەڵ دەكەن".

رۆژێ دەیانجار لە دەرگای فراكسیۆنە جیاوازەكان دەدات، ئەو بە چای و قاوەی گەرمەوە و ئەندامانیش بە سۆز و خۆشەویستییەكی گەرمەوە فەرمووی لێ دەكەن. جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە نووسینگەكەی خۆی كارەكانی دەكات و چاوەڕێیە مەهدی بە قاوەیەكی قەزوان ماندووبوونەكەی بڕەوێنێتەوە.

جەعفەر ئیمنكی دەڵێ: "ئێمە سەربەرزین كە میوانەكانمان دێن قاوە و چایی خۆش دەخۆنەوە، مەهدی كوڕێكی دڵسۆزە و كارەكەی خۆی خۆشدەوێ، من زیاتر چایی دەخۆمەوە، بەڵام قاوەیەكەشی نائاساییە و نایابە".

پەرلەمانی كوردستان لە خولی چوارەم دایە، خولەكان بەدوای یەكدا دێن و مەهدیش لێبڕاوانە بەردەوامە لەسەر كارەكەی.

بابەتی پەیوەندیدار

پردی فازلییە لە جورف سەخر بە رووی زیارەتکاران کرایەوە
عێراق23-11-2026

پردی فازلییە لە جورف سەخر بە رووی زیارەتکاران کرایەوە

سبەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دەستپێدەکات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

سبەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دەستپێدەکات

هەرێمی کوردستان پێویستی بە دوو پارت هەیە، نەک دوو پارچە!
بیروڕا23-11-2026

هەرێمی کوردستان پێویستی بە دوو پارت هەیە، نەک دوو پارچە!

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە