دوای ئەوەی سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر مەرسوومی لەکارلادانی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک کرد، یەکێتی رزگار عەلی وەک کاندید بۆ ئەو پۆستە دیاریکرد.
رەفعەت عەبدوڵلا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێتی رزگار عەلی وەک کاندید بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە شوێنی نەجمەدین کەریم دیاریکردووە.
بەپێی مەرسوومی کۆماری ژمارە 73 لە رۆژی 18-10-2017 فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر لەکارلادانی نەجمەدین کەریم، پارێزگای کەرکووک کردووە.
لەکارلادانی پارێزگاری کەرکووک لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بەبێ پەسندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بەهۆی هەڵوێستەکانی بوو، بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی و گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر کوردستان.

.jpg&w=3840&q=75)

