رووداو- سلێمانی
كارگه‌یه‌كی تواندنەوەی ئاسن لە شارۆچکەی بازیان تەقییەوە، بەهۆیەوە کرێکارێکی نیپاڵی گیانی لەدەستدا و سێی دیکە بریندار بوون.
تەقینەوەکە کاژێر 06:15 خولەکی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 27-9-2017 له كارگه‌ی ئاسنی سلێمانی ستیل لە شارۆچکە (ناحیە)ی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی روویدا.
رائیدی مافپه‌روه‌ر ئیقبال محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی سلێمانی به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، هۆکاری رووداوەکە تەقینەوەی کورەی تواندنەوەی ئاسنی كارگه‌کە بووە.
لەبارەی قوربانییەکانیش گوتی: "کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و سێ کرێکاری دیکە برینداربوونە، سەرجەمیشیان نیپاڵین، برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون".
ئیقبال محه‌ممه‌د هۆکاری رووداوەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە: "ئه‌و كورەیە ئاسنی کۆن دەتوێنێتەوە، لەکاتی تواندنەوەدا پارچە ئاسنێک لە پلەیەکی گه‌رمی به‌رزدا ته‌قیوه‌ته‌وه، تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، پارچه ئاسنهكانیشان بۆ پشكنین بردوون".

.jpg&w=3840&q=75)

