رووداو - دیالە
لە دیالە خه‌ڵكی پارێزگای دیاله بۆ مه‌له‌كردن روو له رووبار و جۆگەکان ده‌كه‌ن، سەرەڕای هۆشداری تەندروستی و پیسی زۆنگاوەکان، بەڵام ئەوانەی بۆ رووداو قسەیان کردووە دەڵێن "بێ کارەبایی وایکردووە بە ناچاری لەو ئاوانەدا مەلە بکەن".
عامر مه‌جید هاووڵاتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پارێزگاكه‌مان به‌هۆی كه‌می پرۆژەی خزمه‌تگوزاری ده‌ناڵێنێت، به‌تایبه‌تی مه‌له‌وانگه‌كان کە له دیاله نییه، به‌تایبه‌تیش مه‌له‌وانگه‌ی داخراو، بۆیه هاووڵاتییان بە منداڵ و گهنجهكانیشهوه روو له جۆگه‌كان ده‌كەن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما".
مه‌له‌كردن له‌م رووبارانه زیانی زۆری هه‌یه به‌هۆی پیسبوون و مهنگبوونی ئاوهوە، به‌تایبه‌تی فڕێدانی زبڵ و خاشاكێكی زۆر، رێگه خۆش ده‌كات بۆ توشبوون به‌نه‌خۆشی و په‌تای جۆراوجۆر.
پارێزگای دیاله له رووی خزمه‌تگوزاری وه‌رزشی و به‌سه‌ربردنی كات له‌وانه‌ش مه‌له‌وانگه‌كان، كه‌مته‌رخه‌می زۆری تێدا به‌دیده‌كرێت و ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی شاره‌كه روو له رووبار و چەمەکان بكه‌ن و تەندروستیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه ته‌نیا بۆ خۆ فێنككردنه‌وه.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن


