رووداو - هەولێر
هەشت ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژی 15-1-2009 شاعیری بەنێوبانگی رۆژئاوای کوردستان یوسف بەرازی، ناسراو بە "بێ بوهار" کۆچی دواییکرد.
بێ بوهار، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ و هونەرمەند بوو، پێنج دیوانی شیعری لەدوای خۆی جێهێشت، زۆر هونەرمەندی نێودار شیعرەکانی ئەویان کردووەتە گۆرانی.
ئەو وەک شاعیرێکی کلاسیکی لە رۆژئاوای کوردستان هەژمار دەکرا و بەزمانی رەسەنی خۆی نێوبانگی دەرکردبوو.
یوسف بەرازی، لە ساڵی 1931 لە گوندی تلجرجێ نزیک ناوچەی باب لە حەلەب لە دایکبووە و لە ساڵی 1954 لە گوندی سەرێکانێ نیشتەجێبوو و لەوێش کۆچی دواییکرد.



