رووداو - دهۆك
لە دەڤەری چڕه لە شارۆچكەی شێخان چوار پارچە كەلوپەلی جەنگی دۆزرانەوە.
بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆك ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەلوپەلانە دەگەڕێنەوە بۆ شەڕی گۆگامێلا لە نزیك رووباری گۆمل لە ساڵی 331ی پێش زاین روویداوە، لەنێوا ئەسكەندەری مەزن و داریۆسی سێیەمی فارس.
پەیامنێری رووداو دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانی ئەنجامبدرێت و كەلوپەلەكان نمایش بكرێن.



