رووداو - هەولێر
ژن و مێردێکی ئێرانی دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی رۆژی هاوسەرگیریان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، سکاڵایان لەسەر تۆماردەکرێت و بەو هۆیەوە بەرەو دوبەی هەڵدێن.

دوای ئەوەی داواکاری گشتی ئێران داوای لەو ژن و مێردە کرد لەبەردەم دادگا ئامادەبن بۆ وەرگرتنی گوتەکانیان، لەبارەی بڵاوکردنەوەی وێنەی رۆژی هاوسەرگیریان، کە بەپێی سکاڵاکە لە وێنەکەدا ژنەکە حیجابی نەپۆشیوە و ئەو کارەش دژی بنەماکانی ئیسلامە، ئەو ژن و مێردە کۆماری ئیسلامی ئێران جێدەهێڵن و روودەکەنە دوبەی.


ئیلناز گۆڵڕوح، پسپۆڕی جوانکاری و نمایشکاری جلوبەرگ لەگەڵ حامید فیدایی، هاوژین و هاوپیشەی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی هاوسەرگیریان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رووبەڕووی لیپێچینەوە بوونەتەوە.


دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکانی ئێرانیش ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی 170 نماییشکار و پسپۆڕی جوانکاری وڵاتەکەیان دەستپێکرد، بە بیانووی بڵاوکردنەوەی وێنەی بێ حیجاب لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان، ئیلناز گۆڵڕوح و حامید فیدایی پێش دەستگیرکردنیان توانیان هەڵبێن و رووبکەنە دوبەی.

.jpg&w=3840&q=75)
