رووداو - دهۆک
منداڵێکی کوردی ئێزدی لە سەربازگەی مەشقی داعش رادەکات، ئەم منداڵە ئێستا لە پارێزگای دهۆک نیشتەجێیە .
منداڵە کوردە ئێزدیيەکە سەبارەت بە چیرۆکی ژیانی لەژێر دەستی گرووپی چەکدارانی داعش دەڵێت " داعش مەشقی سەربڕینی پێکردين، بە شمشێر لەبەرچاوی ئێمە خەڵکیان سەربڕیوە، تاوەکو منداڵەکان لەشێوازی سەربڕین رابهێن، هاوکات سزای خەلافەتیش بەسەر سەربڕاوەکاندا بدەن کە بەتۆمەتی دژایەتی دەوڵەتی ئیسلامی مەحکوم بوون".
ئەو منداڵە تەمەنی 14ساڵە و دەڵێت" بەم دواییانە دەرفەتی راکردنی بۆ رەخساوە و ئێستا لەگەڵ خێزانەکەییدا لە دهۆک یەکیان گرتووەتەوە".



