رووداو - دهۆک
بەشێک لە قوتابییە ئاوارەکانی شنگال، کە ئێستا لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک نیشتەجێبوون، پێشتر بە زمانی عەرەبی خوێندیانە، دەخوازن ئێستا بە زمانی کوردی درێژە بە خوێندن بدەن.
بەر لە هێرشەکانی داعش بۆ سەر دەڤەری شنگال، زیاتر لە 32 هەزار قوتابی لەو ناوچەیە درێژەیان بە خوێندن دەدا و 10% ی ئەو قوتابیانەش بە زمانی عەرەبی دەیانخوێند، و ئێستاش بە هۆی نەکردنەوەی قوتابخانە بە زمانی عەرەبی ناتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.



