رووداو - دهوك
فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆ ماوه‌ى نیو كاژێر به‌به‌رده‌وامى 5 باره‌گاى سه‌ره‌كى داعشیان له گوندێكى نزیك (دووڕیانى كه‌سكێ) بۆردوومانکرد.
به‌پێى راگهیێندراوێكی فه‌رمانده‌یى زێره‌ڤانی دهۆک، له‌کاتی بۆردوومانی ئه‌مڕۆى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان، بۆ سه‌ر باره‌گاكانى چه‌كدارانى داعش له گوندى (عاشق) كه ده‌كه‌وێته(دووڕیانى كه‌سكێ) له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله ، زیانێكى زۆرى گیانى و ماددى بهچهكدرانى داعش كه‌وتووه.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ى فه‌رمانده‌یى زێره‌ڤانیدا هاتووه: " هه‌موو ئه‌و چهكدرانهى له‌نێو ئه‌و بارهگایانهدابوون كوژراون و نه‌یانتوانیوه خۆیان رزگاربكه‌ن".
هه‌روه‌ها له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئه‌وشیان خستووه‌ته‌ڕوو:" زیانى ماددیى زۆربووه، چونكە 5 باره‌گایان به‌ته‌واوى له‌نێوبراون و خاپۆركراون و به‌چه‌ك و كهلهوپهلهكانیانهوه، لە راگەیێندراوەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمانان زیاتر له 20 موشه‌كیان ئاڕاستەی باره‌گاكانى چه‌كدارانى داعش له گوندى (عاشق) کردووە ".



