رووداو - هەولێر
سەرەتای ئەم مانگە کاتێک کە جیهان سەرقاڵی مەترسییەکانی گەشەکردنی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بوو لە عێراق و سوریا، چەند بەرپرسێکی کۆمپانیای بریتیش پیترۆلیۆم و کۆمپانیای cnps ی چینی هەواڵێکی ناخۆشیان پێ بوو بۆ سامەر غەزبان راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق.
لە دانیشتنەکە کە رۆژی پێنجشەمە 4ی ئەیلول بەڕێوە چوو، بەرپرسانی ئەو دوو کۆمپانیایە ئاشکرایانکرد کە ناتوانن ئەو پلانە ستراتیجیەی حکومەتی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی 2.85 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا تا 2020 لە کێڵگەی زەبەلاحی رۆمەیل جێبەجێبکەن و دەبێت گرێبەستەکە هەموار بکرێتەوە. بەرپرسەکانی بی پی رایانگەیاند کە تەنیا دەتوانن 2.1 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرهەم بهێنن.
ئەو هەموارکردنەوەی گرێبەست لەلایەن کۆمپانیای بی پی و کۆمپانیای چینی سی ئین پی ئیس یەکێکە لە چەندین گرێبەستی دیکە کە هەموار کراونەتەوە، لەبەر ئەوە ئەو پلانەی نەوتیەی عێراق واقیعی نەبووە.
کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل رێکەوتووە کە گرێبەستەکەی بۆ کێڵگەی وێست قۆرنەی 1 هەموار بکاتەوە. لوک ئۆیڵ هەمان کاری کردووە بۆ کێڵگەی وێست قۆرنەی 2. کۆمپانیای ئێنی ئیتالی و سی ئین پێ ئیسی چینی هەمان کاریان کردووە بۆ کێڵگەی زەبەلاحی زۆبەیر و هەلفایا.
پرۆفیسۆر جەیمز هەمیلتۆن شارەزای نەوت لە زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان بتوانن گرێبەستێک لە حکومەتی عێراق وەربگرن، دەبێت دوو شتی گرنگ دیاری بکەن: یەکەم رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لەو ماوەی کە بۆیان دانراوە، دووەم ئەو خەرجیەی کە دەیکەن بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلە نەوتێک. بەگشتی گرێبەستەکان دەدرێن بەو کۆمپانیایانەی کە زۆرترین رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتیان هەیە بەکەمترین خەرجی. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوە کە کۆمپانیاکان رێژەی بەرهەمهێنانی داهاتویان زیاد بکەن بۆ ئەوەی گرێبەستەکە وەربگرن.
پرۆفیسۆر جەیمز هەمیلتۆن دەڵێت لە دوای وەرگرتنی گرێبەستەکە لەلایەن کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە، ئەو کۆمپانیانە پرۆسەیێکی دیکە دەستپێدەکەن بۆ ئەوەی بە حکومەتی عێراقی قەناعەت بکەن کە دەبێت ئەو رێژەیە هەموار بکرێتەوە یاخود کەم بکرێتەوە لەبەر کێشەی لۆجستیی و ئاسایشی.
ئابوریناسێکی عێراق دەڵێت داهاتوی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق زۆر کەمترە لەوەی کە پێشبینی کراوە. نەک تەنیا عێراق ناتوانێت کە 11 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا تا 2020 لە شەش کێڵگەی زەبەلاحی باشور بەرهەم بهێنێت، تەنانەت ئەو رێژە هەموار کراوە کە 7.2 ملیۆن بەرمیل نەوتە لەوانەیە زۆر خۆشبینانە بێت، چونکە بۆ ئەوەی ئەو رێژەی 7.2 ملیۆن بەرمیلە بەرهەم بهێنێت، عێراق دەبێت لە رووی ئاسایشەوە سەقامگیر بێت و لە کارکردنیشدا لێهاتووتر بێت لە شەش ساڵی داهاتودا.

.jpeg&w=3840&q=75)