رووداو- مەدرید
كاتێك ئازاد گوێی لەناوی دبلن دەبێت، وەك خۆی دەڵێت خەریكە "شێت" دەبێت. ئەو پەیماننامەیەی نێوان وڵاتانی بازنەی یەكێتی ئەوروپا وایكردووە كە هەموو هەوڵ و كۆششەكانی بە فیڕۆ بچن بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە چوار وڵاتی نێو یەكێتی ئەوروپا.
ئازاد دالی، 28 ساڵ، لە دایكبووی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانە. بەهۆی خراپی رەوشی ژیانی چەند ساڵێك لەمەوبەر چووەتە لوبنان و لەوێ ماوەیەك بە كاری بیناسازییەوە خەریكبووە، دواتر دەچێتە جەزائیر و لەوێ كاری بیر هەڵكەندن دەكات و دوو ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە، پاشان دەچێتە مەغریب و دوو ساڵیش لەوێ دەمێنێتەوە، ئینجا بڕیار دەدات رووبكاتە وڵاتێكی ئەوروپی و بە پاسپۆرتێكی ساختە خۆی دەگەیەنێتە شاری سەبتای ئیسپانیا.
ئازاد سەرەتا لە كەمپێكی پەنابەران دادەنرێت و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ شاری ڤالانسیا. ئێستا كە لە شاری مەدریدە، لە قاوەخانەیەكی گەڕەكی لاڤاپێز چیرۆكی خۆی لەبارەی داواكردنی مافی پەنابەری بۆ (رووداو) گێڕایەوە.
چوار وڵات مافی پەنابەری نادەنێ
هەر لە سەرەتاوە كاربەدەستانی ئیسپانیا هۆشدارییان دایە ئازاد كە وڵاتەكەیان جێبهێڵێت، چونكە مافی پەنابەری نادەنێ "كارتێكی زەردیان دامێ بۆ ئەوەی تەنیا 6 مانگ لە ئیسپانیا بمێنمەوە، دواتر داواكاریم بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری رەتكرایەوە و گوتیان دەبێ لە هەموو خاكی ئەوروپا دەربچیت".
بەڵام ئازاد لە ئیسپانیا مایەوە بە ئومێدی ئەوەی سوود لەو یاسایە وەربگرێت كە مافی مانەوە و كار دەداتە ئەوانەی ماوەی سێ ساڵ بەشێوەی نایاسایی لە ئیسپانیا دەمێننەوە.
ئازاد لەو ماوەیەدا هەوڵی دابوو چانسی خۆی لە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا تاقی بكاتەوە، ساڵی 2009 رووی كردە ئەڵمانیا و داوای مافی پەنابەری كرد. بەڵام پۆلیس بەهۆی پەنجەمۆرەوە ئاشكرایان كرد كە پێشتر لە ئیسپانیا داوای مافی پەنابەری كردووە. بۆیە ماوەی دوو مانگ لە ناوەندێكی داخراوی پەنابەراندا مایەوە تاوەكو رازی بوو جارێكی دیكە پێشوازی لێبكاتەوە "كاتێك گەیشتمە فڕۆكەخانەی مەدرید، پۆلیس منی ئازادكرد و گوتیان بۆ كوێ بڕۆی ئازادی."
بەهۆی بێئومێدیی ئازاد لە وەرگرتنی مافی پەنابەری لە ئیسپانیا، ئەمجارە بە پاسپۆرتێكی رۆمانی و بە پاس روویكردە دانیمارك، بەڵام ئەم هەوڵەشی سەری نەگرت و بۆ ماوەی چوار مانگ و نیو خرایە زیندانەوە "زیندانێكی ناخۆش بوو. منیان لەگەڵ تاوانباران دانابوو. بۆیە 20 رۆژ مانم گرت، لەكۆتاییدا دووبارە منیان گەڕاندەوە ئیسپانیا."
ئازاد نەیتوانی سوود لە یاسای سێ ساڵ مانەوە لە ئیسپانیا وەربگرێت. چونكە نەیتوانیبوو نووسراوی پاكانە لە دادگای سووریا پەیدابكات، لەبەر ئەوەی خزمەتی سەربازی نەكردبوو.
ئازاد لە دوا هەوڵەكانیدا بەختی خۆی لە سویسرا تاقیكردەوە "لە بێرن راشكاوانە گوتم كە من لە سێ وڵاتی دیكە داوای مافی پەنابەریم كردووە و رەتكراوەتەوە. ئەوانیش باسی پەیمانی دبلنیان بۆ كردم. من كە ناوی دبلن دەبیستم شێت دەبم. پێمگوتن ئێوە دبلنتان دروستكرد بۆ ئەوەی زوڵم لە پەنابەران بكەن."
"دبلن 2" پەیمانێكی ئەوروپییە و بەگوێرەی ئەوە، ئەو پەنابەرانەی پێشتر داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتێكی ئەوروپی كردووە، ناتوانن داوای مافی پەنابەری لە وڵاتێكی دیكەی یەكێتی ئەوروپا بكەن و دووبارە دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی یەكەمجار لێی بوونە.
لەناو فڕۆكە دەیبەستنەوە
ئازاد بۆ ماوەی حەوت مانگ لە كەمپێكی پەنابەران لە سویسرا دەمێنێتەوە، بەڵام وەڵامێكی نەرێنی وەردەگرێت. دواتر لە كەمپ دەگوازرێتەوە بۆ ئەوەی كاخەزی گەڕانەوەی بۆ مەدرید دروست بكەن. ئازاد بڕیارەكەی رەتكردەوە، بەڵام ئەویان بە زۆر رەوانەی ئیسپانیا كرد "منیان بردە بەردەم فڕۆكە. بەڵام سوارنەبووم و دووبارە منیان گەڕاندەوە بۆ زیندان و دوو مانگ لەوێ مامەوە.
دواتر چوار پۆلیس هاتن و بە كەلەپچەكراوی بردمیانە نێو فڕۆكە و لە كورسییەك بەستیانمەوە. فڕۆكەوانەكە ئیسپانی بوو. پێمگوت من لەنێو فرۆكەدا كێشەت بۆ دروست دەكەم و هەموو كەلوپەلەكان دەشكێنم. بەڵام گوێیان لێنەگرتم".
بۆ ئەو پەنابەرە سووریانەی ئێستا روو لە ئیسپانیا دەكەن، وەرگرتنی مافی پەنابەری زۆر ئاسانە. بەڵام ئەو مافە بە ئازاد دالی نادرێت. ئەو ئێستا لە كەبابخانەیەك كار دەكات. ئێستا چاوەڕێی وەرگرتنی كاخەزەكانی دەكات بۆ ئەوەی بتوانێ لە دەرەوەی ئیسپانیا كاربكات.