رووداو -بارزان سادق یانەی ئارسیناڵ پارێزگاری لە پێشەنگی خولی ئینگلیزی کرد و درێژەی بەبردنەوەکانیدا دوای ئەوەی بەئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لەیانەی کاردیف سیتی بردەوە. لە درێژەی یارییەکانی گەڕی سیانزەیەمی پریمەرلیگدا، یانەی ئارسیناڵ بووە میوانی یانەی کاردیف سیتی و یارییەکەی بەئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە. ئارۆن رامزی دووگۆڵی بۆ گەنەرز تۆمارکرد و گۆڵەکەی دیکەش بەناوی ماتیۆ فلامینیەوە تۆمارکرا. هەر دوێنێ پێنچ یاریی دیکە ئەنجامدران، تیایدا یانەی ئێڤەرتۆن بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لەیانەی ستۆک سیتی بردەوە، وێستهام یونایتد بەئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لەیانەی فولهامی بردەوە، نیوکاسڵیش لە یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆنی بردەوە. بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک. هەردوو یانەی سەندێرلاند و ئاستۆن ڤێلا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون
کوردستان13-06-2026راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: هەولێر لە ریزبەندی باشترین شارەکانی جیهانە بۆ کۆمپانیا نوێیەکان