رووداو -بارزان سادق جارێکی دیکە گۆڵەکانی ئاڕۆن رامسی یاریزانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی، گەڕانەوە بۆ گیانی کەسایەتییە ناودارەکانی جیهان و ئەمجارەش بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ دوو کەسی دیکەی کوشت. چیرۆکە سەرنجراکێشەکەی رامسی ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە، کاتێک لەهەر یارییەکدا گۆڵ تۆماردەکات، کەسایەتییەکی ناودار گیان لەدەستدەدات. بۆ ئەمجارەش رامسی دەبێتە هۆی مردنی پۆڵ واڵکەری پاڵەوانی زنجیرە فیلمەکانی فاست فێریەس کە ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەشاری لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا گیانی لەدەستدا لەو کاتەشدا یاریزانە وێلزییەکە گۆڵی یەکەمی بۆ ئارسیناڵ تۆمارکرد لە تۆڕی یانەی کاردیف سیتی. دووەم کەس کە بەگۆڵی رامسی گیانی سپارد، باوکی فابیۆ کوێنتراوی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بوو هەر لەو یارییەشدا رامسی گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد لە دژی یانەی کاردیف ستی . چیرۆکەکەی رامسی لەوەوە سەرچاوەی گرت کە لەهەر یارییەکدا گۆڵ تۆماردەکات لەو رۆژەدا کەسایەتییەکی جیهانی گیان لەدەستدەدات و ئەو کەسانەی بەگۆڵی رامسی مردوون بریتین لە ئوسامە بن لادنی سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدە و ستیڤ جۆبزی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ و موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا و ویتنی هۆستنی گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمریکی .
کوردستان13-06-2026راپۆرتێکی نێودەوڵەتی: هەولێر لە ریزبەندی باشترین شارەکانی جیهانە بۆ کۆمپانیا نوێیەکان