یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی هەوڵەکانی لەسەر یاریگەکانی ئیسپانیا چرکردووەتەوە و بە نیازە لیۆنێل میسی و سێرجیۆ رامۆس بگوازێتەوە یاریگەی ئیتیحاد.
دوای ئەوەی هەریەکە لە نیگریدۆ و خیخۆس ناڤاس و سیلڤا و ئەگوێرۆی لە یاریگەکانی ئیسپانیاوە بردە یاریگەی ئیتیحاد، ئێستا یانە ئینگلیزییەکە پلانی داڕشتووە بۆ بردنی لیۆنێل مێسی لە کامپنو و سێرجیۆ رامۆس لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
رۆژنامەی مەیل ئۆن سەندای ئینگلیزی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ستیزن لە گفتوگۆی راستەقینەدان بۆ گواستنەوەی باشترین یاریزانی چوار ساڵی رابردووی جیهان بۆ ریزەکانیان لە وەرزی داهاتوودا.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، مانچستەرستی بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری کە هۆکاری شکستەکانی یانەکەن لە پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگدا، سێرجیۆ رامۆسی یاریزانی هێڵی بەرگری ریال مەدرید دەباتە ریزەکانییەوە.



