رۆژی 30ی ئابی 2013، دەزگای توێژینەوەی (لێكۆلین) كە دەزگایەكی ئۆنلاینی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان PKKیە، بەڵگەنامەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە گوایە هی كۆنسوڵخانەی توركیایە لە هەولێر. لەو بەڵگەنامەیەدا باسی ئەوە دەكرێت كە (رووداو) لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی توركیدا كاردەكات. ئەمەش وایكرد پەیوەندییەكانی نێوان (رووداو) و PKK تێكبچێت.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو بەڵگەنامەیەدا، رووماڵی تایبەتی (رووداو) دەربارەی رۆژئاوای كوردستان گەرموگوڕتر بوو، چەندین هەڤپەیڤینیش لەگەڵ ئەوانەدا بڵاوبوونەوە كە PKK حەز بە چارەیان ناكات، وەكو عوسمان ئۆجەلان و فەتحوڵڵا گیولەن. هەروەها PKK زۆر بەوە نیگەران بوو كە (رووداو) رۆژنامەیەكی ئێرانیی بە سەرچاوە وەرگرتبوو و نووسیبووی قەندیل بەتەواوەتی لەژێر كۆنترۆڵی ئێراندایە.
هۆكارێكی دیكەی تێكچوونی ئەو پەیوەندییانە لەبەر تێكچوونی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان-ی سەر بە بارزانی لەلایەك و PKK یە لەلایەكی دیكە. هەروەها ئاكۆ محەممەد-ی بەڕێوەبەری رووداویش لە وتارێكیدا رەخنەی لە پارتی یەكێتیی دیموكراتی PYD گرتبوو كە ئەمەش ئەو حیزبەی تووڕە كرد.
شیكەرەوەیەكی سەر بە دەزگایەكی توێژینەوەی ئەمریكی پێیگوتم ئەو زمانە دیپلۆماسییەی لە یەكێك لەو بەڵگەنامانەدا كە میدیای سەر بە PKK بڵاویانكردووەتەوە، ناكرێ وەكو زمانی دیپلۆماسیی بەكارهێندراو لەلایەن كۆنسوڵخانەی توركیاوە سەیری بكرێت. هەروەها سەرچاوە دیپلۆماسییەكانی توركیاش دەڵێن ناكرێ ئەو بەڵگەنامە دیپلۆماسییانەی لەلایەن میدیای سەر بە PKKەوە بڵاودەكرێنەوە بە جدی وەربگیرێن. بۆیە دەكرێ ئەو بەڵگەنامەیە زۆرتر وەكو ئەوە ببینرێت كە PKK ئارەزووی لێیە ركابەرەكانی چییان لەسەر بگوترێت، نەك ئەوەی كە بەڕاستی چییان لەسەرە. هەڵبەت ئەوە روونە كە دەوڵەتی توركیا دوژمنی PKKیە.
ئەو بەڵگەنامەیە باسی ئەوەش دەكات كە گوایە (رووداو) هەوڵدەدات سەلاحەددین بەدرەددین وەكو رێبەری كوردەكانی سووریا بهێنێتە پێشەوە، بەڵام بەپێی ئەزموون و زانیاریی من، ئەو پیاوە (رووداو)ی هەر خۆشناوێت و چەند جارێكیش رەتیكردووەتەوە هەڤپەیڤین لەگەڵ (رووداو) بكات. هەر لە بەڵگەنامەكەدا كە گوایە هی كونسوڵخانەی توركیایە، پەسنی رووداو دراوە كە "قەت پڕوپاگەندە بۆ PKK ناكات"، كەچی چەندینجار من راپۆرتم لە (رووداو)دا بینیوە كە بڵاوبوونەتەوە و پەسنی ئەو پارتەیان داوە. هەر بەپێی بەڵگەنامەكە، (رووداو) هەوڵدەدات PYD وەكو پارتێكی سەر بە رژێمی سووریا وێنا بكات، بەڵام من تاوەكو ئێستا هەستم بەوە نەكردووە.
بەكارهێنانی بەڵگەنامەی دزەپێكراو شتێكی نوێ نییە. ویكیلیكس رۆڵێكی گەورەی گێڕا لە بڵاوكردنەوەی زۆر بەڵگەنامەی دیپلۆماسیی ئەمریكی. بەڵام ئێستا ئەو بەڵگەنامانە لەدژ و لە بەرژەوەندیی پارت و دەزگا كوردییەكان بەكاردێن.
بۆنموونە زۆر بەڵگەنامە لەدژی PKK بڵاوكرانەوە. كەناڵی جەزیرەش بەڵگەنامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئەوە پیشاندەدات كە PKK و حكومەتی سووریا بەیەكەوە كاردەكەن. بەڵگەنامەیەكی دیكەش باسی ئەوە دەكات كە PYD و رژێمی ئەسەد لە بواری نەوتدا پێكەوە هاوكاری دەكەن. بەڵام من گومانم هەیە لەوەی كە ئەو بەڵگەنامانە راست بن. دوور نییە ئەوانەش لەدژی PYD و PKK دروستكرابن، وەك چۆن ئەو بەڵگەنامەیەی دیكەش لەدژی كۆنسوڵخانەی توركیا و رووداو دروستكراوە.
بۆئەوەی ئەو كێشانە چارەسەر ببن، پێویستە (رووداو) پلاتفۆرمێك بۆ PKK سازبكات، تاوەكو را و بۆچوونی خۆیان لەڕێگەی (رووداو)ەوە روونبكەنەوە. بۆنموونە ئەحمەد گولابی دەرە، ئەندامی پێشووی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە)، لە رابردوودا بۆ (رووداو) گۆشەیەكی دەنووسی. ئەو وا ناسرابوو كە لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپۆڵەوە وەكو "ئەندامی PKK" داواكراوە. پێویستە ئەگەر بەرپرسانی PKK قبوڵ بكەن، كەسانی وەكو جەمیل بایك و بەسێ هۆزات و زاگرۆس هیوا و ئەحمەد دەنیز، یان رۆژنامەنووسانی كارمەندی میدیاكانی PKK و پژاك لە (رووداو)دا دەركەون. بۆ میدیای كوردی باش نییە كە هەموو دەنگە كوردەكان تێیدا دەرنەكەون.
هەروەها پێویستە میدیای كوردی ئازاد بێت لەوەی كە لەگەڵ كێدا هەڤپەیڤین دەكات. گرنگیش نییە ئەو كەسانە دژی PKK یان پارتی یان پارتە كوردییەكانی دیكەن.

.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)