کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رێبوار كەریم وەلی

رێبوار كەریم وەلی

بیروڕا

سلێمانیی بێ سلێمانی

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێبوار کەریم وەلی
رێبوار کەریم وەلی

06-01-2020

له‌ ساڵی 1996 له‌ هه‌فته‌نامه‌ و رۆژنامه‌ی ئێواره‌ی‌ گوڵان ده‌ستی به‌ كاری رۆژنامه‌نووسی كردووه‌. تا ساڵی 2002 له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی ده‌زگای گوڵان به‌رده‌وام بووه‌. له‌ 2001 تا 2004 گۆشه‌ نووسی هه‌فته‌نامه‌ی میدیا بوو سه‌ره‌تای كاری نووسینی له‌و هه‌فته‌نامه‌یه‌ ده‌ستی پێكرد و دواتریش له‌ چه‌ندین رۆژنامه‌ و گۆڤاری دیكه‌ بابه‌تی رۆژه‌ڤی سیاسیی نووسیوه‌

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵی بەغدا بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵات و مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان
بیروڕا26-11-2026

هەوڵی بەغدا بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵات و مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان

عومەر ئەحمەد
عومەر ئەحمەد
پاکێجێک دژی هەرێمی کوردستان یان دەرچەیەک بۆ چارەسەر؟
بیروڕا26-11-2026

پاکێجێک دژی هەرێمی کوردستان یان دەرچەیەک بۆ چارەسەر؟

شێرکۆ میروەیس
شێرکۆ میروەیس
دەستوور و بڕیارە نوێیەکەی زەیدی: چارەنووسی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ماددەی 140
بیروڕا25-11-2026

دەستوور و بڕیارە نوێیەکەی زەیدی: چارەنووسی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ماددەی 140

مەحموود بابان
مەحموود بابان
(1)
 
دیسان پەتی تەسبیح پچڕا و ئیمام بزر بوو، جارێكی دیكە سیاسەت لە سلێمانی هەتیو بووەوە. میراتگرەكانی تاڵەبانی وەكو باوكی رۆحیی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ قاسم سلێمانی دەكرد و ئەو نفووزەش لەسەردەمی تاڵەبانی و دەركەوتنی سلێمانی وەكو بڕیاردەری سیاسەتەكانی ئێران لەناوچەكەدا دەركەوتبوو. 
 
بۆیە تاڵەبانیش گوێڕایەڵی تەواوی ئەو پیاوە بوو. هەڵبەتە لەگەڵ پارتیشدا بێ پەیوەندی نەبوو، بەڵام پارتی قەت ئەوەندە نەكەوتە ژێر ركێفییەوە، بگرە ئەنتی پارتییەكانی ناو یەكێتی و میدیای ئەمنی لە سۆنگەی قاسم سلێمانییەوە، بەشێوەیەكی تۆكمە رێكخرانەوە و رێگەی نەدا یەكێتیی دوای تاڵەبانی بكەوێ و بەوەش نەوەستا، لە هەڵبژاردنەكانی 2018دا هەڵیستاندەوە.
 
سلێمانی، سلێمانیی كردە بەشێك لەو ناوچانەی كە لەژێر حاكمییەتی ئێران و سیاسەتەكانیدانە و، تەنانەت بەشێك لە جبەخانە و ئامادەسازیی سەربازیشی لێ جێگیر كرد. ئێستا كە دەگوترێ ئیتر دەرگای جەهەننەم كراوەتەوە، هەموو ئەو هێز و كەسایەتییانەی مەیلیان بۆ ئێران هەبێ، بە شیعە و سوننەشەوە، ئەگەر لەپاڵ ئێران بوەستن دەبنە ئامانج و، ئەو پڕۆسەیە تا هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا لە كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
 
دۆخی ناوخۆی یەكێتی و تەنانەت زۆنی سلێمانیش (بە گۆڕانیشەوە كە ئامادە نەبوون بچنە پاڵ بەرەی 16ی ئۆكتۆبەر و رووخاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان) بەپێی دەرهاوێشتەكانی 16ی ئۆكتۆبەر دیزاین كراوەتەوە. واتا براوەكانی كۆنگرەی چوار، ئەو كەسانەن كە رێككەوتنی 16ی ئۆكتۆبەریان ئیمزا كرد و داوای دادگایی ریفراندۆمچییەكانی ناو یەكێتییان دەكرد! ئەمە بە پاڵپشتیی تەواوی قاسم سولەیمانی بوو. لێرە بەدواوە هاوكێشەكە گۆڕانی بەسەردا دێت، ترەمپ گوتەنی ئیتر زمانی ئەمریكا لە"هۆشدارییەوە" بووەتە "هەڕەشە" و ئەوەش پاشەكشەیەكی بەرچاو بە پڕۆئێرانییەكانی ناو یەكێتی دەكات و كاتێكیشی دەوێ تا لەو شۆكەی ئێستایان دەردەچن.
 
بە هەموو بارێكدا، دوای قاسم سلێمانی، كەسی دیكە ناتوانێ وەك جاران بە كەیفی خۆی هاوكێشەكانی ناو یەكێتی و ناوچەی سلێمانی رێكبخات. بۆیە راوندێكی دیكەی ململانێ لەنێوان ئەنتی پارتی و پڕۆپارتییەكان دەستپێدەكات و، جارێ لە بەرژەوەندیی پڕۆپارتییەكان دەبێ. خۆ ئەگەر بشیانەوێ لەپێناو باڵادەستیی خۆیان یەكێتی تووشی موغامەرە بكەن، ئاگرێكی گەورە دەبەنە سلێمانی.
 
بازەكە لەسەر شانی بەرهەم ساڵحە

 

(2)
رەنگبێ كەس بەقەدەر بەرهەم ساڵح لە كوژرانی قاسم سلێمانی سوودمەند نەبووبێ. بەتایبەتیش كە دوای گوشارەكانی قاسم سلێمانی بۆ دیاریكردنی شیعەیەكی موالیی تاران بۆ سەرۆكایەتیی حكومەت لە بەغدا و، نەچوونە بن ئەو بارەوە و دواتریش هەڕەشەكانی قاسم سلێمانی لە سەرۆك بەرهەم، رەنگبێ لە هەینییەوە ئیتر سەرۆك هەناسەیەكی راحەتی هەڵكێشابێت.
 
لەلایەك ئیتر لەو قەرزاربارییە دەرچوو كە بە پاڵپشتیی قاسم سلێمانی بووە سەرۆكی عێراق و لەلایەكی دیكەشەوە سەرۆككۆماری سێبەری عێراقی لەكۆڵ بووەوە. هەم لای شەقامی بەغدا و هەم لای ئەمریكییەكانیش خۆشەویستە و، تەنانەت ئێستا جێگەی سەرنجی هەموو سەرانی دنیایە و رۆڵێكی میحوەری دەبینێ لە ئیدارەدانی ئەو قەیرانەی ئێستا بەهۆی كوژرانی قاسم سلێمانییەوە نەك هەر عێراق، بگرە دنیای هەژاندووە.
 
دوای نەمانی قاسم سلێمانی، جگە لەو رۆڵەی كە سەرۆك بەرهەم ساڵح لە داهاتووی عێراقدا وەكو سەرۆكی حكومەتێكی كاتی تا هەڵبژاردن دەیبینێ، ئیتر لە ناوخۆی یەكێتیش بە مەمنوونییەوە داوای لێدەكرێت سەرۆكایەتیی یەكێتی بكات و بلۆفەكەی هەفتەی رابردووی بۆ ئەگەری دەستلەكاركێشانەوە وا خەریكە هەمووی سەردەگرێت.
 
بەرهەم ساڵح وەك واجیهەی عێراق، رۆڵێكی یەكلاكەرەوە دەبینێ لە راگرتنی باڵانسی كورد و پێكهاتەكانی دیكە، یەكێتی و بەغدا، بەغدا و ئەمریكا و بەوەش رۆڵبینینی دەبێتە زەروورەت. بەڵام هەموو ئەوانە كاتین مەگەر ئەوەی ئەویش لە رۆژی خۆیدا و لەو كاتەیدا كە بەدڵنیاییەوە هەست دەكات ئیتر عێراق لەبەریەك هەڵدەوەشێتەوە، جورئەتی ئەوەی هەبێ دەست لەكار بكێشێتەوە و، كۆتایی دەوڵەتی عێراق رابگەیەنێت، چونكە كورد تاپۆی سەربەخۆیی لەباخەڵدایە.
 
مەكگۆرك دڵخۆشە

 

(3)
 
لە بەرەی دیموكراتەكانی ئەمریكا، هەر لە سەرۆكی كۆنگرێسەوە بگرە تا زۆر كاربەدەستی پێشووی ئیدارەی ئۆباما، هەموویان بە جۆرێك دژایەتیی خۆیان بۆ كوشتنی قاسم سلێمانی دەربڕی. ئەڵبەتە ئەوان باش دەزانن كە كوشتنی قاسم سلێمانی واتا كوشتنی سەرۆكی پێنج وڵاتی كێشە لەسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆریش لە كوشتنی بەغدادی و بن لادن گرنگترە، بەڵام نایانەوێ ئەوە وەكو سەركەوتنێك بۆ ترەمپ تۆمار بكرێت. لەنێو ئەو ستافەی ئیدارەی ئۆباما و دواتریش ترەمپ، وەكو نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، تەنیا برێت مەكگۆرك كوشتنەكەی بە"عادیلانە" ناوبرد.
 
مەكگۆرك، قاسم سلێمانی، باڵیۆزی ئەمریكا، باڵیۆزی بەریتانیا، دەستوپێوەندەكانیان لە سلێمانی و حەشدی شیعی، عەڕابی 16ی ئۆكتۆبەر بوون و كەركووكیان تەسلیمی ئێران كرد. گومان لەوەدا نییە كە زۆربەی دیپلۆماتكارە بیانییەكان و بە تایبەتیش وڵاتانی بڕیاربەدەست لە عێراق، بەشێكن لەو گەندەڵییەی كە ئێستا لە عێراق هەیە، زۆربەشیان پێگەكانی خۆیان بۆ دەستكەوتی گەورەی ماددی بەكارهێناوە. هیچ دوور نییە مەكگۆركیش (جگە لەوەی كە قاسم سلێمانی بە مونافیسی خۆی لە دیزاینكردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینی) یەكێك بووبێت لەوانەی كە لەو سەفقانە تێوەگلاوە و بەشێك بووە لە رێككەوتنی رانەگەیەندراوی نێوان ئەمریكا، ئێران و بەریتانیا دژی كورد. بۆیە بە كوژرانی قاسم سلێمانی بەشێكی دیكە لەو نهێنیانەی كە رەنگبێ قەت ئاشكرا نەبن، چووە ژێر گڵەوە.
 
 

بابەتی پەیوەندیدار

هەوڵی بەغدا بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵات و مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان
بیروڕا26-11-2026

هەوڵی بەغدا بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵات و مافە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان

عومەر ئەحمەد
عومەر ئەحمەد
پاکێجێک دژی هەرێمی کوردستان یان دەرچەیەک بۆ چارەسەر؟
بیروڕا26-11-2026

پاکێجێک دژی هەرێمی کوردستان یان دەرچەیەک بۆ چارەسەر؟

شێرکۆ میروەیس
شێرکۆ میروەیس
دەستوور و بڕیارە نوێیەکەی زەیدی: چارەنووسی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ماددەی 140
بیروڕا25-11-2026

دەستوور و بڕیارە نوێیەکەی زەیدی: چارەنووسی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ماددەی 140

مەحموود بابان
مەحموود بابان
پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە