کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد موخبیر، راوێژکاری رێبەری ئێران.

محەممەد موخبیر، راوێژکاری رێبەری ئێران.

ئێران

ئێران لەبارەی داخستنی دەروازە سنوورییەکانەوە هۆشداری دەداتە بەغدا

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

موحسین رەزایی: نابێ وڵاتان کاریگەرییان لەسەر ئابووریی بەغدا و تاران هەبێت
ئێران28-11-2026

موحسین رەزایی: نابێ وڵاتان کاریگەرییان لەسەر ئابووریی بەغدا و تاران هەبێت

لە سیستان و بەلووچستان مامۆستایەکی ئایینی کوژرا
ئێران28-11-2026

لە سیستان و بەلووچستان مامۆستایەکی ئایینی کوژرا

دوو قوتابی لە ئێران بە هەڵامەت گیانیان لەدەستدا
ئێران27-11-2026

دوو قوتابی لە ئێران بە هەڵامەت گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ


راوێژکارێکی رێبەری ئێران هۆشداری دەداتە بەغدا کە ''نابێ داخستنی دەروازە سنوورییەکان ببێتە ئامرازی جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ترەمپ''؛ میدیای ئێرانیش بڵاوی کردووەتەوە، شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق لە تارانە.


ئەمڕۆ شەممە 28-11-2026، محەممەد موخبیر، راوێژکاری رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە ئەگەری داخرانی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق پەیامێکی لە ئێکس بڵاو کردەوە.


لە پەیامەکەی محەممەد موخبیردا هاتووە: ''لە نەخشەی سیاسەتی دەرەوەی ئێمەدا، هاوچارەنووسی لەگەڵ دراوسێکان بنەمایەکی سەرەکییە''.


ئەو راوێژکارەی موجتەبا خامنەیی وەبیر بەغدا دەهێنێتەوە کە ''تاران لە سەخترین رۆژەکاندا بە هەموو توانایەوە، لەپاڵ گەلی عێراقدا وەستاوە و دۆستایەتیی خۆی سەلماندووە''.


محەممەد موخبیر هۆشداری دەدات ''ئەو پەیوەندییە نەپچڕاوەی نێوانمان وا دەخوازێت کە بەغدا لەبارەی سنوورەکانەوە هۆشیار بێت، بۆ ئەوەی نەبنە ئامرازی دەستی دووژمنانی ئیسلام و جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ."


هۆشدارییەکەی راوێژکاری خامنەیی دوای ئەوە دێت، بەهۆی بڕیارێکی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە، دەروازەی سنووریی شێخ سڵە-پشتە داخرا کە دەکەوێتەوە نێوان سەلاسی باوەجانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ناحیەی بەمۆ لە هەرێمی کوردستان.


رۆژی سێشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2026، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق زنجیرەیەک رێنمایی دەرکرد و وەزارەت و دەزگا ئەمنییەکانی راسپارد کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکان و پێنج دەروازە سنوورییەکەی هەرێمی کوردستان (سێ دەروازە لەگەڵ ئێران و یەک دەروازە لەگەڵ سووریا و یەک دەروازەش لەگەڵ تورکیا) بگرنەدەست؛ هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک، سەلاحەدین و نەینەوا بەڕێوەببات، لەنێویاندا کێڵگەی خورمەڵە.


''شاندێکی بەغدا لە تارانە''


دوای گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی باشووری ئێران، تاران بۆ مامەڵەی بازرگانی پشتی بە دەروازە سنوورییەکانەوە بەستووە، بۆیە نیگەرانە لە بڕیارەکەی زەیدی.


میدیای ئێران پشتڕاستیان کردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە قاسم عەبوودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، وەک نوێنەری سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داخستنی دەروازە سنوورییەکان گەیشتووەتە تارانە.


پێشتر ئاژانسی هەواڵیی مێهری نزیک لە سوپای پاسدارنیش لە زاری یاسر حەجاج، باڵیۆزی عێراق لە ئێران، هەواڵی سەردانێکی نزیکی شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراقی بۆ تاران بڵاوکردبووەوە.


''داخرانی دەروازە سنوورییەکان زیان بە هەزاران خێزان دەگەیێنێت''


بڕیارەکانی عەلی زەیدی ناڕەزایی زۆری لایەنە سیاسییەکانی هەر چورا پارچەی کوردستانی لێکەوتووەتەوە. لەنێوانیاندا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە رۆژی چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا سەرکۆنەی بڕیارەکانی زەیدییان کرد بۆ خستنەژێر کۆنترۆڵی کێڵگە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە.


هەروەها رۆژی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەم، هەزاران کەس لە شارە جیاجیاکاندا بەتایبەتی لە هەولێر دژی بڕیارەکانی بەغدا خۆپێشاندانیان کرد و ئەو هەنگاوانەیان بە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان ناوبرد.


لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش مامۆستا مەلا قادر قادری، پێشنوێژ و گوتارخوێنی شاری پاوە لە گوتاری دوێنێی نوێژی هەینیدا رایگەیاند: "ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراق هێزی سەربازی هێناوەتە کەرکووک و دەڵێت دەبێ هەموو سنوورەکان بکەونە دەستی بەغدا. دەی کاتێک سنوور کەوتە دەستی بەغدا و هێزت هێنا، ئیدی هەرێمی کوردستان چ کارەیە؟"


مامۆستا مەلا قادر قادری ئاماژەی بە زیانەکانی داخرانی دەروازە سنوورییەکان کرد و گوتی: ''حکومەتی عێراق فەرمانی کردووە بە داخستنی پێنج خاڵی سنووری کە یەکێکیان پشتەیە کە دوێنێ دایانخست. ئەمڕۆ یان سبەی دەروازەی شوشمێش دەگرن و لەو نێوەندەدا هەزاران خێزان زەرەر دەکەن".


ئەو مامۆستا ئایینییە هۆشداریش دەدات لە ئەگەری جووڵەی سەربازیی عێراق و دەڵێت: "کاتێک سوپای عەلی زەیدی بگاتە تەوێڵە (لە سنووری هەڵەبجە)، سوێند بە خوا نە من و تۆ دەتوانین بە ئاسوودەیی هاتووچۆ بکەین، نە ئەو کوردانەش ئیدی سەربەخۆییەکان هەیە. ئێمە پێمان ناخۆشە بەمە و ئومێد دەکەین شەڕ و براکوژی روونەدات.



بابەتی پەیوەندیدار

موحسین رەزایی: نابێ وڵاتان کاریگەرییان لەسەر ئابووریی بەغدا و تاران هەبێت
ئێران28-11-2026

موحسین رەزایی: نابێ وڵاتان کاریگەرییان لەسەر ئابووریی بەغدا و تاران هەبێت

لە سیستان و بەلووچستان مامۆستایەکی ئایینی کوژرا
ئێران28-11-2026

لە سیستان و بەلووچستان مامۆستایەکی ئایینی کوژرا

دوو قوتابی لە ئێران بە هەڵامەت گیانیان لەدەستدا
ئێران27-11-2026

دوو قوتابی لە ئێران بە هەڵامەت گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە