رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئێران دەڵێ، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی درۆنێکی پێشکەوتووی ئەمریکای لە ئاسمانی تەنگەی هورمز کردووەتە ئامانج و خستوویەتییە خوارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2026 سوپای ئێران (ئەرتەش) بڵاویکردەوە، دوای کاراکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ناوچەی تەنگەی هورمز، توانییان "بە سەرکەوتوویی" درۆنێکی سوپای ئەمریکا لە جۆری (لوکاس) بخەنە خوارەوە.
دورۆنی لوکاس لە شێوەی درۆنی شاهێد 136ی ئێران دروستکراوە و دەتوانێت مەودایەکی دوور ببڕێ، هاوکات بە خێرایی بگاتە ئامانجەکەی و توانایەکی وێرانکەری هەیە.
ئەوە لە تێکدایە، هەر ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران، درۆنێکی ئەمریکی لە جۆری MQ1 لە ئاسمانی تەنگەی هورمز خستووەتە خوارەوە.
تاوەکو ئێستا فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) و بەرپرسانی سەربازیی واشنتن هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم راگەیێندراوانەی سوپای پاسداران و ئەرتەش نەداوە.
.jpg&w=3840&q=75)



.jpg&w=3840&q=75)