بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی 2.8 پلەی رێختەر، ناوچەی لەواسانی سەر بە تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاند. بەپێی داتاکانی ناوەندی نیشتمانیی بوومەلەرزەزانیی سەر بە پەیمانگەی جیۆفیزیکیی زانکۆی تاران، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 12 کیلۆمەتر روویداوە و چەقی بوومەلەرزەکەش لە ناوچەی لەواسان بووە لە رۆژهەڵاتی شاری تاران. ناوەندەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، شوێنی روودانی بوومەلەرزەکە لەسەر هێڵی پانیی 35.716 پلەی باکوور و هێڵی درێژیی 51.565 پلەی رۆژهەڵات تۆمارکراوە. بەهۆی سووکیی گوڕەکەیەوە، میدیای ئێران هیچ ئاماژەیەکیان بە زیانی گیانی و مادی نەکردووە.